حكومەتی عێراقی چەند فەرمانگەیەكی فیدراڵی گرنگ لە پارێزگای هەڵەبجە دەكاتەوە

SNN-عەلی حەمە سەعید
لەچوارچێوەی هەوڵەكانی پەرلەمانتارانی یەكێتی لە پەرلەمانی عێراق بۆ بە فەرمی ناساندنی پارێزگای هەڵەبجە وەك 19 هەمین پارێزگای عێراق، وابڕیارە لە ئایندەیەكی نزیكدا حكومەتی عێراقی چەندین بەڕێوەبەرایەتی گرنگی فیدراڵی لە پارێزگای هەڵەبجە بكاتەوە، پەرلەمانتارێكی یەكێتیش جەخت لەوەدەكاتەوە كە هەوڵەكانیان بەردەوام دەبن بۆ ئەوەی بۆ پرۆژەیاسای بە پارێزگاكردنی هەڵەبجە بخەنە بەرنامەی كاری دانیشتنی پەرلەمانەوە بۆ دەنگدان لەسەری.
كاروان یاروەیس، ئەندامی پەرلەمانی عێراق لە فراكسیۆنی یەكێتی بە SNNی ڕایگەیاند: لە پەرلەمانی عێراق خوێندنەوەی دووەم بۆ پڕۆژە یاسای هێنانە كایەی پارێزگای هەڵەبجە ئەنجامدراوە و لیژنەی هەرێمەكان و لیژنەی یاسایی ڕاپۆرتی خۆیان لەسەر پڕۆژە یاساكە تەواوكردووە دەنگدان بۆ پڕۆژە یاساكە دەكەوێتە دوای پشووی وەرزی یاسادانان، هاوكات بەگوێرەی پرۆژەیاسای بەپارێزگاكردنی هەڵەبجە لەدوای خوێندنەوەی دووەم بۆ پرۆژەیاساكە و پەسەندكردنی لەپەرلەمان، ئەوكات هەڵەبجە دەبێت 19 هەمین پارێزگای عێراق.
ئاماژەی بەوەشكرد، لە چوارچێوەی هەوڵەكان بۆ ناساندنی هەڵەبجە وەك پارێزگای 19 هەمینی عێراق دوای سەردانی وەزیری ناوخۆی عێراق بۆ پارێزگای هەڵەبجە بڕیارە بەم زوانە بەڕێوەبەرایەتییەكانی باری شارستانی و پاسپۆرت و نیشتەجێبوون لە پارێزگای هەڵەبجە بكرێنەوە
وتەكانی ئەو پەرلەمانتارەی فراكسیۆنی یەكێتی لەكاتێكدایە كە بەپشت بەستن بە بەندی یەكەم لە مادەی 61ی دەستووری عێراق، دەبێت ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان بەهەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتی پلاندانانی عێراق سنوور و یەكە ئیدارییەكانی پارێزگاكە دیاریی بكات لەدوای پەسەمدكردنی پرۆژەیاسای ناساندنی هەڵەبجدە وەك 19 هەمین پارێزگای عێراق.
More News
-
نرخی ئەمپێری کارەبای موەلیدە دیاریکرا
11 hours لهمهوپێش -
ئاوی ئەم گەڕەکانەی سلێمانی ئاسایی دەبێتەوە
20 hours لهمهوپێش -
رۆژنامەیەکی ئەمریکی: ترەمپ مەیلی توندتر کردنی هێرشەکان بۆ سەر ئێران هەیە
20 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی ئەمپێری کارەبای موەلیدە دیاریکرا
11 hours لهمهوپێش -
ئاوی ئەم گەڕەکانەی سلێمانی ئاسایی دەبێتەوە
20 hours لهمهوپێش



