
بەنزینخانە
SNN-عەلی حەمەسەعید
سەرۆكی لیژنەی نەوت و وزە لە ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی ئاماژە بەوەدەكات بەگوێرەی ئەو ڕێككەوتنەی كە لە نێوان هەرێم و بەغداد كراوە لە دوای پەسەندكردنی پرۆژەیاسای بودجەوە دەبێت نرخی یەك لیتر بەنزین لە هەرێمی كوردستان هاوشێوەی پارێزگاكانی دیكەی عێراق بكرێتە 450 دینار.
كەریم عەلی سەرۆكی لیژنەی نەوت و وزە لە ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی بە SNNی ڕاگەیاند: لەدوای پەسەندكردنی پرۆژەیاسای بودجەی گشتی عێراق بەگوێرەی رێككەوتنی نێوان حكومەتی هەرێم و حكومەتی عێراقی دەبێت نرخی بەنزین لە پارێزگاكانی هەرێمی كوردستان هاوشێوەی پارێزگاكانی ناوەڕاست و باشووری عێراق نرخی یەك لیتر بەنزین ببێتە 450 دینار
ئاماژەی بەوەشكرد، ئەوەی دەبێتە گرفت لەبەردەم ئەو بابەتە ئەوەیە كە لە هەرێمی كوردستان بەنزینخانەی حكومی بوونی نییە یاخود زۆر كەمن و كارمەندییان نییە، بەڵام لە پارێزگاكانی باشوور و ناوەڕاستی عێراق بەنزینخانەی حكومی هەن كە كارمەندەكانیشیان دامەزراوی حكومین، بەڵام حكومەتی هەرێم ئەگەر بیەوێت نرخی بەنزین هەرزان بكات دەتوانێت ئەوگرفتەش چارەسەر بكات.
سەرۆكی لیژنەی وزە لە ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی ئەوەشی خستەڕوو، ڕۆژانە پارێزگای سلێمانی بە پارێزگای هەڵەبجە و ئیدارەكانی گەرمیان و ڕاپەڕینەوە پێویستی بە زیاد لە دوو ملیۆن و 500 هەزار لیتر بەنزین دەبێت، ئەم ڕێژەیەش لە وەرزێكەوە بۆ وەرزێكی دیكە گۆرانكاری بەسەردا دێت ئەوەش بە گوێرەی بڕی بەكارهێنان لەلایەن شۆفێرانەوە.
More News
-
عەلی زەیدی لە تاران داوای گەرەنتیی هورمز دەکات و ئێران بێدەنگە
24 mins لهمهوپێش -
نرخی ئەمپێری کارەبای موەلیدە دیاریکرا
12 hours لهمهوپێش -
ئاوی ئەم گەڕەکانەی سلێمانی ئاسایی دەبێتەوە
21 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
عەلی زەیدی لە تاران داوای گەرەنتیی هورمز دەکات و ئێران بێدەنگە
24 mins لهمهوپێش -
نرخی ئەمپێری کارەبای موەلیدە دیاریکرا
12 hours لهمهوپێش



