له دوو ساڵى داهاتوودا عێراق ده‌گاته قۆناغى خۆ بژێنى له غازى سروشتی‌دا

كێڵگه‌ى غازى سروشتى | فۆتۆ: AFP
SNN
شاره‌زایه‌كى بوارى نه‌وت و غاز رایده‌گه‌یه‌نێت، قه‌باره‌ى یه‌ده‌گى عێراق هاوتاى ئه‌و قه‌باره غازه‌یه كه ساڵانه بۆ ماوه 200 ساڵ هاورده‌ى بكات، ده‌شڵێت: “له دوو ساڵى داهاتوودا عێراق ده‌گاته قۆناغى خۆ بژێنى و چیتر غاز هاورده ناكات”.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 18ى حوزه‌یران، گۆڤه‌ند شێروانى، شاره‌زاى بوارى وزه رایگه‌یاند، “عێراق خاوه‌نى 130 ترلیۆن پێ سێ جا یه‌ده‌گى غازى سروشتیه، به‌ڵام وه‌به‌رهێنان له‌م غازه‌دا كه‌مه هه‌ربۆیه ناچاره له ئێرانه‌وه غاز هاورده بكات به‌مه‌به‌ستى پڕكردنه‌وه‌ى پێداویستى ناوخۆیی”.
وتیشى: “چه‌ند پرۆژه‌یه‌كى وه‌به‌رهێنان له‌ئێستادا له عێراق دهستیانپێكراوه و له دوو ساڵى داهاتوودا به ته‌واوبوونى ئه‌و پرۆژانه عێراق ده‌گاته قۆناغى خۆبژێنى له بابه‌تى غازى سروشتی‌دا. ئه‌مه‌ش یه‌كێكه له هه‌نگاوه گه‌وره‌كان، چونكه ده‌بێته هۆكارى گێڕانه‌وه‌ى ملیاره‌ها دۆلار بۆ خه‌زێنه‌ى ده‌وڵه‌ت”.
به وته‌ى گۆڤه‌ند شێروانى، “گه‌یشتنى عێراق به قۆناغى خۆبژێنى واده‌كات غازى ته‌واوه‌تى هه‌بێت بۆ وێستگه‌كانى كاره‌با و كێشه‌ى كاره‌با به‌شێوه‌یه‌كى به‌رچاو كه‌مبێته‌وه”.
له وه‌ڵامى ئه‌وه‌ى عێراق له پله‌ى چه‌نده‌مدایه له‌سه‌ر ئاستى جیهان له‌ڕووى یه‌ده‌گى غازى سروشتیه‌وه؟ ئه‌و شاره‌زایه‌ى بوارى وزه ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو، “عێراق له‌سه‌ر ئاستى جیهان پله‌ى یازدهههمى گرتووه له یه‌ده‌گى غازدا، به‌ڵام به‌هۆى خراپ به‌ڕێوه‌بردنى كه‌یسه‌كه‌وه عێراق له‌برى هه‌نارده هاورده‌ى غاز ده‌كات”.
به وته‌ى عادل كه‌ریم، وه‌زیرى پێشووى كاره‌باى عێراق، “تاوه‌كو 10 ساڵى تر عێراق پێویستى به هه‌نارده‌ى غازى ئێران هه‌یه”، له به‌رامبه‌ریشدا جه‌واد عوجى، وه‌زیرى نه‌وتى عێراق ده‌ڵێت: “بۆ پێنج ساڵى داهاتوو ئاماده‌ین غازى سروشتى هه‌نارده‌ى عێراق بكه‌ین”.
More News
-
ترەمپ: تواناکانی ئێران کەمیکردووە
1 hour لهمهوپێش -
وەزیری دەرەوەی ئێران بە توندی وەڵامی سەرۆکی لوبنان دەداتەوە
4 hours لهمهوپێش -
وتەبێژی حکومەتی عێراق: مووچە پارێزراوە و عەلی زەیدی پیاوی ئابورییە
4 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
ترەمپ: تواناکانی ئێران کەمیکردووە
1 hour لهمهوپێش -
وەزیری دەرەوەی ئێران بە توندی وەڵامی سەرۆکی لوبنان دەداتەوە
4 hours لهمهوپێش -
وتەبێژی حکومەتی عێراق: مووچە پارێزراوە و عەلی زەیدی پیاوی ئابورییە
4 hours لهمهوپێش



