توركیا مه‌رجى خۆى بۆ دووباره ههناردهكردنهوهى نه‌وتى هه‌رێم ئاشكرا كرد

ئاڵاى توركیا | فۆتۆ: MARCA
SNN
ئه‌ندامێكى لیژنه‌ى نه‌وت و غاز له ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق رایده‌گه‌یه‌نێت، له كۆبوونه‌وه‌ى ئه‌مڕۆدا توركیا وتویهتى: له‌ڕووى ته‌كنیكیه‌وه بۆرى نه‌وتى هه‌رێم ئاماده‌یه بۆ دووباره ده‌ستپێكردنه‌وه به هه‌نارده، ده‌شڵێت: “توركیا سێ مه‌رجى سه‌ره‌كى داناوه بۆ رێگه‌دان به دووباره ده‌ستپێكردنه‌وه‌ى هه‌نارده‌ى نه‌وتى هه‌رێم”.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 19ى حوزه‌یران، شاندى وه‌زاره‌تى وزه‌ى توركیا سه‌ردانى به‌غدایان كرد و له‌گه‌ڵ شاندى حكومه‌تى عێراق كۆبوونه‌وه‌ى خۆیان ده‌ستپێكرد و له كۆبوونه‌وه‌كه‌شدا نوێنه‌رى حكومه‌تى هه‌رێم و وه‌زاره‌تى سامانه سروشتیه‌كان به‌شداره. به‌پێى زانیارییه‌كان كۆبوونه‌وه‌كه له كاتژمێر 10:00 ده‌ستیپێكردووه و تاوه‌كو ئاماده‌كردنى ئه‌م هه‌واڵه به‌رده‌وامه.
له باره‌ى ناوه‌ڕۆكى كۆبوونه‌وه‌كه‌وه سه‌باح سوبحى، ئه‌ندامى لیژنه‌ى نه‌وت و سامانه سروشتیه‌كان له ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق به كه‌ناڵى ته‌له‌فزیۆنى رووداوى راگه‌یاند، “ئه‌مڕۆ شاندى توركیا كه پێكهاتوون له چه‌ند شاره‌زایه‌كى ته‌كنیكى هاتوون بۆ به‌غدا و له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا وتویانه، له‌ڕووى ته‌كنیكیه‌وه بۆرى نه‌وتى هه‌رێم ئاماده‌یه بۆ دووباره ده‌ستپێكردنه‌وه به هه‌نارده”.
له وه‌ڵامى ئه‌و پرسیاره‌ى ئایا توركیا مه‌رجى هه‌یه بۆ دووباره رێگه‌دان به ده‌ستپێكردنه‌وه؟ سه‌باح سوبجى وتى: “توركیا سێ مه‌رجى سه‌ره‌كى داناوه كه بریتین له لێخۆشبوو‌ن له‌و قه‌ره‌بووه‌ى كه دادگاى پاریس دایناوه بۆ عێراق له‌به‌رامبه‌ر به نایاساى هه‌نارده‌ى نه‌وتى هه‌رێم له‌ڕێگه‌ى به‌نده‌رى جه‌یهانى توركیه‌وه و پێویسته توركیا بیدات. دووه‌م مه‌رجیش بریتیه له‌وه‌ى شایسته‌ى دارایی كۆمپانیا توركیه‌كان پارێزراو بێت و ده‌شبێت توركیا وه‌ك لایه‌نى سێیه‌م له‌م پرۆسه‌یه‌دا به‌شدارى هه‌بێت و رۆڵى پێبدرێت”.
به وته‌ى سه‌باح سوبحى، “عێراق ئاماده‌یه به‌و مه‌رجانه‌ى توركیا رازى بێت، چونكه له دۆخێكدایه كه ناتوانێت به‌و مه‌رجانه رازى نه‌بێت”.
ئه‌ندامه‌كه‌ى لیژنه‌ى نه‌وت و غاز باس له‌وه‌شده‌كات، “نه‌وتى هه‌رێم له‌دواى ده‌ستپێكردنه‌وه‌ى ده‌چێته خه‌زانه‌كانى سۆمۆ له به‌نده‌رى جه‌یهان، چونكه ئه‌و نه‌وته‌ى كه هه‌نارده ده‌كرێت به‌شێكه له‌و 400 هه‌زار به‌رمیل نه‌وته‌ى كه بۆ هه‌رێم دیاریكراوه كه هه‌نارده‌ى بكات”.
More News
-
کارەسات لە بیابانی نێجەر: 49 کەس بەهۆی تینوێتییەوە گیانیان لەدەستدا
21 hours لهمهوپێش -
ئاژانسی وزەی ئەتۆم هۆشداری لە مەترسییەکانی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران دەدات
24 hours لهمهوپێش -
چەندین خزمەتگوزاری لە ئەپی پسووڵەی خۆراک بەردەست دەبێت
24 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
کارەسات لە بیابانی نێجەر: 49 کەس بەهۆی تینوێتییەوە گیانیان لەدەستدا
21 hours لهمهوپێش -
ئاژانسی وزەی ئەتۆم هۆشداری لە مەترسییەکانی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران دەدات
24 hours لهمهوپێش -
چەندین خزمەتگوزاری لە ئەپی پسووڵەی خۆراک بەردەست دەبێت
24 hours لهمهوپێش



