
مریشک
SNN-عەلی حەمە سەعید
هەرچەندە تا ناوەراستی ئەم مانگە نرخی كیلۆیەك مریشكی زیندوو لە نزیكی دوو هەزار دینار دا بوو، بەڵام ماوەی هەفتەیەكە نرخی مریشك دەستی بە بەرزبوونەوە كردووە بەوتەی مریشك فرۆشان لەگەڵ نزیك بوونەوە لە جەژنی قوربان نرخی مریشك زیاتر بەرز دەبێتەوە و ئەگەری هەیە بگاتە نزكیی پێنج هەزار دینار.
ئاری بەكر، یەكێك لە مریشك فرۆشانی هەڵەبجە بە SNNی ڕاگەیاند: ماوەی هەفتەیەكە نرخی مریشك بەردەوام ڕوو لە بەرزبوونەوەدەكات و خواستیش لەسەر مریشك زۆرە ئەوەش بەهۆی ئەوەی لە ئێستادا نرخی گۆشتی سوریش بەرزە و هاووڵاتیان لەبری كڕینی گۆشتی سور پەنا بۆ كڕینی مریشك دەبەن ئەوەشی بووەتە هۆی زۆربوونی خواست، هاوكات لە ئێستادا نرخی كیلۆیك مریشكی زینوو سێ هەزار دینارە.
ئاماژەی بەوەشكرد، لەسەرەتای ئەم مانگەوە تا ناوەڕاستی ئەم مانگە نرخی كیلۆك مریشك لە نزیكی دوو هەزار تا دوو هەزار و 250 دینار بوو، بەڵام لە ئێستادا هەر كیلۆیەك مریشك 750 دیناری ڕۆشتووەتە سەرو لەگەڵ نزیك بوونەوەشمان لە ڕۆژانی جەژن پێشبینی دەكەین نرخی كیلۆیەك مریشك نزیك ببێتەوە لە پێنج هەزار دینار.
ئەو مریشك فرۆشەی هەڵەبجە ئەوەشی خستەڕوو، ئەوەندەی ئێمە بەدواداچوونمان كردبێت بۆ هۆكاری بەرزبوونەوەی نرخی مریشك لەلایەن خاوەن كێلگەكانی بەخێوكردنی مریشك ئەوەیان پێراگەیاندوین كە هۆكاری بەرزبوونەوەی نرخی مریشك پەیوەندی بە وەرزی گەرماوە هەیە چونكە بەشێك لە كێڵگەكان بەهۆی قورسی بەخێوكردنی جووجكەوە لەبەر گەرما مریشك بەرهەم ناهێنن، هاوكات هەناردەكردنی مریشكیش بۆ پارێزگاكانی عێراق بەردەوامە و لەگەڵ ئەوەشدا خواست لەسەر مریشك زۆرە.
More News
-
کارەسات لە بیابانی نێجەر: 49 کەس بەهۆی تینوێتییەوە گیانیان لەدەستدا
19 hours لهمهوپێش -
ئاژانسی وزەی ئەتۆم هۆشداری لە مەترسییەکانی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران دەدات
21 hours لهمهوپێش -
چەندین خزمەتگوزاری لە ئەپی پسووڵەی خۆراک بەردەست دەبێت
21 hours لهمهوپێش -
وەزیری دەرەوەی ئێران: موجتەبا خامنەیی تەندروستە و بەهۆکاری ئەمنی دەرناکەوێت
23 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
کارەسات لە بیابانی نێجەر: 49 کەس بەهۆی تینوێتییەوە گیانیان لەدەستدا
19 hours لهمهوپێش -
ئاژانسی وزەی ئەتۆم هۆشداری لە مەترسییەکانی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران دەدات
21 hours لهمهوپێش -
چەندین خزمەتگوزاری لە ئەپی پسووڵەی خۆراک بەردەست دەبێت
21 hours لهمهوپێش



