بەغدا 400 ملیار دیناری دیكە ڕەوانەی هەرێم دەكات و مووچەی سەرجەم وەزارەتەكان دابەشدەكرێت

مووچە
SNN-عەلی حەمە سەعید
بەمەبەستی پڕكردنەوەی ئەو كورتهێنانەی لە دابەشكردنی مووچەی مانگی ڕابردووی فەرمانەبەران دروستبووە، بڕیارە سبەی پێنج شەممە بەغدا بڕی 400 ملیار دیناری دیكە لەڕێگەی هەردوو بانكی ڕەشید و ڕافیدەینەوە ڕەوانەی هەرێمی كوردستان بكات و بەرپرسێكی وەزارەتی دارایش جەخت دەكاتەوە كە پێش جەژنی قوربان مووچەی سەرجەم وەزارەتەكان دابەشدەكرێت.
بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی كە لە بەرپرسێكی وەزارەتی دارایی بە SNNدراون ئەوەخراوەتەڕوو حكومەتی عێراقی ڕەزامەندی دەربڕیوە بە ناردنی بڕی 400 ملیار دیناری دیكە بۆ پڕكردنەوەی ئەو كورتهێنانەی كە لە دابەشكردنی مووچەی مانگی ڕابردوو دروستبووە.
ئاماژەی بەوەشكرد، بە گەیشتنی بڕی ئەو 400 ملیار دینارە ڕاستەوخۆ لیستی مووچەی سەرجەم وەزارەتەكان ڕادەگەیەندرێت و پێش جەژنی قوربان مووچەی سەرجەم وەزارەتەكان دابەشدەكرێت و ئەگەریش پێویست بكات ئەوا لە ڕۆژی پێش جەژنی قوربان كە بەعەرەفە ناسراوە و پشووی فەرمی ڕاگەیەندراوە بانكەكان دەوام دەكەن بۆ دابەشكردنی مووچە.
ئەو بەرپرسەی وەزارەتی دارایی ئەوەشی خستەڕوو، لە مانگی داهاتووەوە پرۆژەیاسای بودجەی گشتی دەكەوێتە بواری جێبەجێكردنەوە و پشكی هەرێم كە بە لە%12.67 دیاریكراوە ڕەوانە دەكرێت و ئەوكات مووچە لەكاتی خۆیدا دابەشدەكرێت و كورتهێنان لە مووچەدا نامێنێت.
More News
-
کۆریای باکوور هەڕەشەی توند دەکات
19 hours لهمهوپێش -
عێراق دەتوانێت چەکی گروپە چەکدارەکان کۆنترۆڵ بکات
20 hours لهمهوپێش -
کارکردن لە ڕێگای دووسایدکردنی چوارقوڕنە_ دوکان چڕتر دەکرێتەوە
22 hours لهمهوپێش -
تەنیا سێ ڕۆژ ماوە بۆ سوودمەندبوون لە لێخۆشبوونی قەرزی کۆنی کارەبا
22 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
کۆریای باکوور هەڕەشەی توند دەکات
19 hours لهمهوپێش -
عێراق دەتوانێت چەکی گروپە چەکدارەکان کۆنترۆڵ بکات
20 hours لهمهوپێش -
کارکردن لە ڕێگای دووسایدکردنی چوارقوڕنە_ دوکان چڕتر دەکرێتەوە
22 hours لهمهوپێش



