
SNN-
کومیتەی ناوەندیی کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان راگەیەندراوێکی لەسەر شەڕی نێوانیان لەگەڵ کۆمەڵەی شۆڕشگێڕ بڵاوکردووەتەوە و دەڵێت:”کە لە لایەنی کۆمەڵەی شۆڕشگێر و بە سەرپەرەستی عەبدوڵڵای ئازەربار هێرشکراوەتە سەر فێرگە و ئوردوگا و بە قەناسە تەقە لە پێشمەرگە کراوە و دوو پێشمەرگە گیانیان لەدەستداوە”.
لە راگەیەندراوێکدا کۆمەڵەی زەحمەتکێشان بڵاویکردووەتەوە، ئەبێ رابگەیەنین کە لە لایەنی کۆمەڵەی شۆڕشگێر و بە سەرپەرەستی عەبدوڵای ئازەربار هێرش کراوە سەر فێرگە و ئوردوگا و بە قەناسە تەقە لە پێشمەرگە کراوە و تا ئێستا دوو پێشمەرگەی کۆمەڵە زەحمەتکێشان بە ناوەکانی سامان ئیبراهیمی و هیوا سادقی گیانی لە دەستداوە.
لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە کە لە دوێنێەوەو دوای راگەیاندنی کۆتایی پرۆسەی یەکگرتنەوە لە لایەن ئێمەوە، دەستیان داوەتە هەموو جۆرە ئاژاوەیەک و عۆمەر ئیلخانیزادە لە ناوەراستی ئوردوگاوە هاواری دەکرد با خوێن برژێ. بۆیە زۆر هەوڵماندا کە ئەمە روو نەدا، بەڵام ئەوان بۆ قەرەبووی شکستەکانیان لە هیچ کردەوەیەک و جینایەتێک دەس ناپارێزن. بەرپرسایەتی شەهید کردنی ئەم دوو پێشمەرگە لە ئەستۆی عەبدوڵا مۆهتەدی و عۆمەر ئیلخانیزادە ودەستە راستەکەیان عەبدوڵڵا ئازەربار (عەبە سوورە).
More News
-
ناتانیاهۆ: ڕێنماییم به سوپا و مۆساد داوه تا ڕژێمی ئێران بڕووخێنن
9 hours لهمهوپێش -
سێنتکۆم لیستێکی فراوانی ئامانجەکانی بۆردومانی ئێرانی داڕشتوە
10 hours لهمهوپێش -
دادگای فیدڕاڵی دادبینیی بۆ سێ داوای تایبەت بە هەرێمی کوردستان دەکات
10 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
ناتانیاهۆ: ڕێنماییم به سوپا و مۆساد داوه تا ڕژێمی ئێران بڕووخێنن
9 hours لهمهوپێش -
سێنتکۆم لیستێکی فراوانی ئامانجەکانی بۆردومانی ئێرانی داڕشتوە
10 hours لهمهوپێش -
دادگای فیدڕاڵی دادبینیی بۆ سێ داوای تایبەت بە هەرێمی کوردستان دەکات
10 hours لهمهوپێش



