له چه‌ند رۆژى ئاینده‌دا مه‌رزى شوشمێ به‌ڕووى گه‌شتیاراندا ده‌كرێته‌وه

قوباد تاڵه‌بانى، جێگرى سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێم له‌كاتى سه‌ردانى مه‌رزى شوشمێ له شارهدهى ته‌وێڵه له هه‌ورامان | فۆتۆ: ئه‌ژى عومه‌ر
SNN – عەلی حەمە سەعید
جێگری پارێزگاری هەڵەبجە رایده‌گه‌یه‌نێت، له چه‌ند رۆژى داهاتوودا لایه‌نى ئێرانى ئاگادارمان ده‌كات له رۆژى كردنه‌وه‌ى مه‌رزى شوشمى، ده‌شڵێت: “پێشبینى ده‌كه‌ین پێش جه‌ژنى قوربان مه‌رزه‌كه به فه‌رمى بكرێته‌وه”.
شاهێن حەمەڕەزا، جێگری پارێزگاری هەڵەبجە ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 22ى حوزه‌یران، بە SNNی راگەیاند، “دوای سەردانەكەی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆكی حكومەت بۆ مەرزی شۆشمێ و كۆبوونەوەی لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەكان، لە ئێستادا لای خۆمانەوە هەموو ئامادەكارییەمان كردووە بۆ ئەوەی مەرزی شۆشمێ شانبەشانی كاری بازرگانی بەڕووی گەشتیارانیشدا بكرێتەوە، بۆ ئەو مەبەستەش چاوەڕێی لایەنی ئێرانی دەكەین بۆ ئەوەی وادەی كردنەوەی مەرزەكەمان پێڕابگەیەنن”.
له وه‌ڵامى ئه‌و پرسیاره‌ى كه‌ى مه‌رزه‌كه ده‌كرێته‌وه؟ جێگری پارێزگاری هەڵەبجە وتی: “پێشبینی دەكەین پێش جەژنی قوربان مەرزی شوشمێ بەڕووی گەشتیاراندا بكرێتەوە، ئەمەش كاریگەری دەبێت لەسەر بووژانەوەی ئابووری هەڵەبجە و هەورامان. هاوكات، لە سەردانەكەی جێگری سەرۆكی حكومەت ئەوەی پێراگەیاندین كە بە وردی لە كێشە و گرفتەكانی مەرزەكە دەكۆڵێتەوە و هاوكات لەگەڵ وەزیری ناوخۆی عێراقی گفتوگۆی كردووە بۆ ئەوەی بە هەماهەنگی نێوان هەردوو حكومەتی هەرێم و عێراق كاربكرێت بۆ فراوانتركردنی مەرزی شوشمێ لە سنووری تەوێڵە”.
له‌باره‌ى ئه‌وه‌ى ئایا میكانزمى هاتووچۆى گه‌شتیاران چۆن ده‌بێت له مه‌رزه‌كه‌دا؟ شاهێن حەمەڕەزا باسى له‌وه‌شكرد، “تا ئێستا میكانیزمی چۆنییەتی هاتن و رۆیشتنی گەشتیاران دیاری نەكراوە ئاخۆ بە پاسپۆرت دەبێت یاخود بە نووسراوی ڕێگەپێدان، بەڵام لە هەموو حاڵەتەكاندا مەرزی شۆشمێ بەڕووی گەشتیارانی هەردوولادا دەكرێتەوە لە چەند رۆژی ئایندەی نزیكدا”.
More News
-
کارەسات لە بیابانی نێجەر: 49 کەس بەهۆی تینوێتییەوە گیانیان لەدەستدا
1 hour لهمهوپێش -
ئاژانسی وزەی ئەتۆم هۆشداری لە مەترسییەکانی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران دەدات
4 hours لهمهوپێش -
چەندین خزمەتگوزاری لە ئەپی پسووڵەی خۆراک بەردەست دەبێت
4 hours لهمهوپێش -
وەزیری دەرەوەی ئێران: موجتەبا خامنەیی تەندروستە و بەهۆکاری ئەمنی دەرناکەوێت
6 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
کارەسات لە بیابانی نێجەر: 49 کەس بەهۆی تینوێتییەوە گیانیان لەدەستدا
1 hour لهمهوپێش -
ئاژانسی وزەی ئەتۆم هۆشداری لە مەترسییەکانی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران دەدات
4 hours لهمهوپێش -
چەندین خزمەتگوزاری لە ئەپی پسووڵەی خۆراک بەردەست دەبێت
4 hours لهمهوپێش



