به‌روارى جێبه‌جێكردنى پرۆژه یاساى بوجه‌ى عێراق راگه‌یه‌نرا

دراوى 25 هه‌زارى دینارى عێراق | فۆتۆ: SNN
SNN
جێگرى سه‌رۆكى لیژنه‌ى ئاوه‌دانكردنه‌وه له ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق ئاشكریده‌كات، رۆژى دووشه‌ممه‌ى هه‌فته‌ى داهاتوو پرۆژه‌یاساى بودجه‌ى عێراق له رۆژنامه‌ى وه‌قایعى عێراق بڵاوده‌كرێته‌وه و دواتر ده‌بێته یاسا و ده‌چێته بوارى جێبه‌جێكردنه‌وه.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 22ى حوزه‌یران، داود عه‌یدان، جێگیرى سه‌رۆكى لیژنه‌ى ئاوه‌دانكردنه‌وه له ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق رایگه‌یاند، “رۆژى دووشه‌ممه‌ى هه‌فته‌ى داهاتوو كه هاوكاته له‌گه‌ڵ به‌روارى 27ى حوزه‌یران، پرۆژه‌یاساى بودجه‌ى عێراق بۆ ساڵه‌كانى 2023، 2024 و 2025 له رۆژنامه‌ى وه‌قایعى عێراق بڵاوده‌كرێته‌وه، پاشان ده‌بێته یاسا و ده‌چێته بوارى جێبه‌جێ كردنه‌وه”.
له‌باره‌ى رێكاره‌كانى جێبه‌جێكردنیه‌وه داود عه‌یدان ئاشكراى كرد، “وه‌زاره‌تى دارایی رێنمایی بۆ جێبه‌جێكردنى یاساكه ده‌رده‌كات و ئاراسته‌ى سه‌رجه‌م وه‌زاره‌ت و دامه‌زراوه په‌یوه‌ندیداره‌كانى حكومه‌تى ده‌كات”.
به وته‌ى جێگیرى سه‌رۆكى لیژنه‌ى ئاوه‌دانكردنه‌وه له ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق، “له ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌ران به وردى چاودێرى جێبه‌جێكردنى ده‌كه‌ن”.
دوێنێ چوارشه‌ممه د. له‌تیف ڕه‌شید، سه‌رۆككۆمارى عێراق واژووى له‌سه‌ر پرۆژه‌یاساى بودجه‌ى عێراق كرد، پاش ئه‌وه‌ى له رۆژى 12ى حوزه‌یران له‌لایه‌ن په‌رله‌مانى عێراقه‌وه په‌سه‌ندكرا.
له‌نێو پرۆژه‌یاساكه‌دا پشكى هه‌رێمى كوردستان به 12.6٪ دیاریكراوه، هه‌رێمى كوردستان ناچار كراوه كه 400 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت له‌ژێر چاودێرى سۆمۆدا هه‌نارده بكات و نیوه‌ى داهاتى نانه‌وتى خۆشى راده‌ستى عێراق بكات. له هه‌موو ئه‌مانه‌ش زیاتر، له پرۆژه‌یاساكه‌دا هاتووه، پاره‌ى داهاتى نه‌وتى و نا نه‌وتى هه‌رێم ده‌چێته هه‌ژمارێكى بانیكهوه له عێراق، دواتر پاره‌كه ده‌خرێته هه‌ژمارێكى تر‌ى بانكى له بانكێكى باوه‌ڕپێكراوى بانكى نیشتمانى عێراق، پاشان له‌و بانكه‌وه ده‌درێت به حكومه‌تى هه‌رێم.
More News
-
ئاژانسی وزەی ئەتۆم هۆشداری لە مەترسییەکانی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران دەدات
2 hours لهمهوپێش -
چەندین خزمەتگوزاری لە ئەپی پسووڵەی خۆراک بەردەست دەبێت
2 hours لهمهوپێش -
وەزیری دەرەوەی ئێران: موجتەبا خامنەیی تەندروستە و بەهۆکاری ئەمنی دەرناکەوێت
3 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
ئاژانسی وزەی ئەتۆم هۆشداری لە مەترسییەکانی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران دەدات
2 hours لهمهوپێش -
چەندین خزمەتگوزاری لە ئەپی پسووڵەی خۆراک بەردەست دەبێت
2 hours لهمهوپێش -
وەزیری دەرەوەی ئێران: موجتەبا خامنەیی تەندروستە و بەهۆکاری ئەمنی دەرناکەوێت
3 hours لهمهوپێش



