
کارمەندی سەر سندوقی هەڵبژاردن
SNN-عەلی حەمەسەعید
بەرپرسێكی كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن و ڕاپرسی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، بە دڵنیاییەوە ئەمساڵ هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان بەڕێوەناچێت ئەوەش بەهۆی ئەوەی تا ئێستا هیچ ئامادەكارییەك بۆ بەڕێوەچوونی ئەو هەڵبژاردنە نەكراوە.
بەگوێرەی زانیارییەكانی SNN بەرپرسانی كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق خۆیان یەكلایی كردووەتەوە كە ئامادەكارییەكان لەبارەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان بخرێتە دوای هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاكانی عێراق كەوابڕیارە لە 18/12/2023 لە پارێزگاكانی عێراق بەڕێوەبچێت، چونكە بەهیچ جۆرێك فریاناكەون ڕاستەوخۆ دوای ئەو پرۆسەیە پرۆسەیەكی دیكەی هەڵبژاردن بەرێوەببەن .
ئاماژە بەوەشكراوە كە كۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكانی عێراق ئامادەیی خۆیان دەربڕیوە كە لە مانگی سێی ساڵی داهاتوو هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان بەڕێوەببەن بۆئەو مەبەستەش وابڕیارە هەفتەی داهاتوو كۆمیسیۆن كۆوبونەوەی هەفتانەی خۆی بكات و هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان یەكێك دەبێت لەو پرسانەی تاوتوێی دەكات ئەو وادەیە یەكلادەكرێتەوە بۆ ئەوەی هەڵبژاردنەكەی تێدا بكرێت.
بەرپرسێكی كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن و ڕاپرسی هەرێمی کوردستانیش بە SNN-ی ڕاگەیاند كە بەدڵنیاییەوە ئەمساڵ هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان بەڕێوەناچێت ئەوەش بەهۆی ئەوەی تا ئێستا هیچ ئامادەكارییەك بۆ بەڕێوەچوونی ئەو هەڵبژاردنە نەكراوە، لەگەڵئەوەشدا پرۆسەكە لەلایەن كۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژادنەكانی عێراقەوە بەڕێوەدەچێت ئەوانیش پێویستیان بە كاتێكی زیاتر هەیە بۆ ئەوەی ئامادەكاری تەواو بكەن بۆ بەڕێوەبردنی پرۆسەكە.
More News
-
کۆریای باکوور هەڕەشەی توند دەکات
7 hours لهمهوپێش -
عێراق دەتوانێت چەکی گروپە چەکدارەکان کۆنترۆڵ بکات
8 hours لهمهوپێش -
کارکردن لە ڕێگای دووسایدکردنی چوارقوڕنە_ دوکان چڕتر دەکرێتەوە
10 hours لهمهوپێش -
تەنیا سێ ڕۆژ ماوە بۆ سوودمەندبوون لە لێخۆشبوونی قەرزی کۆنی کارەبا
10 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
کۆریای باکوور هەڕەشەی توند دەکات
7 hours لهمهوپێش -
عێراق دەتوانێت چەکی گروپە چەکدارەکان کۆنترۆڵ بکات
8 hours لهمهوپێش -
کارکردن لە ڕێگای دووسایدکردنی چوارقوڕنە_ دوکان چڕتر دەکرێتەوە
10 hours لهمهوپێش



