
مووچە
SNN-عەلی حەمە سەعید
وابڕیارە كە ڕۆژی یەكشەممە بڕی 400 ملیار دیناری دیكە لەلایەن حكومەتی عێراقییەوە بخرێتە سەر هەژماری بانكی هەرێم، هاوكات سبەی شەممە 24/6/2023 وەزارەتی دارایی مووچەی پێنج شوێن دابەش دەكات و ڕۆژی یەكشەممەش لیستی مووچەی سەرجەم وەزارەتەكان بڵاودەكرێتەوە.
بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی كە لەبەرپرسێكی وەزارەتی دارایی بە SNNدراون ئەوەخراوەتەڕوو، سبەی شەممە وەزارەتی دارایی مووچەی مانگی ئایاری هەریەكە لە وەزارەتی كاروباری شەهیدان و ئەنفال كراوان، هێزی زێرەڤانی، بەرگری فریاكەوتن، كەسوكاری شەهیدان و زیندانیانی سیاسی دابەشبكرێت.
ئاماژەی بەوەشكرد، ڕۆژی یەكشەممە مووچەی وەزارەتی پەروەردە دابەشدەكرێت، هەروەها بەهۆی نزیك بوونەوە لە جەژنی قوربان ئەگەری زۆرە گۆڕانكاری بەسەر ئەو لیستەدا بێت و چەند وەزارەت و دەستەیەكی دیكە بخرێنە ڕۆژانی شەممە و یەكشەممە بۆ ئەوەی مووچەكانیان دابەشبكرێت.
ئەو بەرپرسەی وەزارەتی دارایی ئەوەشی خستەڕوو، ڕۆژی یەك شەممە بڕی 400 ملیار دیناری دیكە دەخرێتە سەر ژمارە حسابی بانكی هەرێم و هەر لە ڕۆژی یەك شەممە لیستی مووچەی سەرجەم وەزارەتەكان بڵاودەكرێتەوە .
More News
-
کۆریای باکوور هەڕەشەی توند دەکات
7 hours لهمهوپێش -
عێراق دەتوانێت چەکی گروپە چەکدارەکان کۆنترۆڵ بکات
7 hours لهمهوپێش -
کارکردن لە ڕێگای دووسایدکردنی چوارقوڕنە_ دوکان چڕتر دەکرێتەوە
9 hours لهمهوپێش -
تەنیا سێ ڕۆژ ماوە بۆ سوودمەندبوون لە لێخۆشبوونی قەرزی کۆنی کارەبا
9 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
کۆریای باکوور هەڕەشەی توند دەکات
7 hours لهمهوپێش -
عێراق دەتوانێت چەکی گروپە چەکدارەکان کۆنترۆڵ بکات
7 hours لهمهوپێش -
کارکردن لە ڕێگای دووسایدکردنی چوارقوڕنە_ دوکان چڕتر دەکرێتەوە
9 hours لهمهوپێش



