
FILE PHOTO: General Sergei Surovikin, commander of Russian forces in Ukraine, visits the Joint Headquarters of the Russian armed forces involved in military operations in Ukraine, in an unknown location in Russia, in this picture released December 17, 2022. Sputnik/Gavriil Grigorov/Kremlin via REUTERS/File Photo
SNN
له‌دواى كۆتایی هاتنى گرژیه‌كانى نێوان حكومه‌تى رووسیا و گروپى ڤاگنه‌ر، فه‌رمانده‌ى ئۆپراسیۆنه سه‌ربازیه‌كانى رووسیا له ئۆكرانیا بێ سه‌روشوێنه و سه‌رۆكایه‌تى كۆمارى رووسیاش ره‌تیده‌كاته‌وه هیچ زانیارییه‌كى له‌باره‌وه ئاشكرا بكات.
له رۆژى شه‌ممه‌ى سه‌ره‌تاى ئه‌م هه‌فته‌یه‌وه سێرگى سورۆڤیكین، فه‌رمانى ئۆپراسیۆنه سه‌ربازیه‌كانى رووسیا له ئۆكرانیا له گرته ڤیدیۆییه‌كدا ده‌ركه‌وت و داواى له یه‌ڤگینى پریگۆژین، فه‌رمانده‌ى سوپاى ڤاگنه‌ر كرد كه، “كۆتایی به یاخى بوون بهێنێت و خۆى راده‌ستبكات”، له ڤیدیۆكه‌دا ئه‌و فه‌رمانده‌یه به‌شێوه‌یه‌كى جیاواز ده‌ركه‌وت، دواتر میدیاكان بڵاویانكرده‌وه، “سورۆڤیكین له‌ژێر فشاردا ئه‌و كاره‌ى كردووه”. له‌دواى ئه‌م ڤیدیۆییه‌وه ئه‌م فه‌رمانده سه‌ربازیه‌ى رووسیا به‌ته‌واوه‌تى بێ سه‌روشوێن بوو.
دواتر پێگه‌ى نیویۆرك تایمزى ئه‌مریكى بڵاویكرده‌وه كه، “ئه‌و فه‌رمانده سه‌ربازیه زانیارى له‌سه‌ر یاخیبوونه‌كه‌ى ڤاگنه‌ر هه‌بووه پێش روودانى”.
كریملن ئاماده نییه هیچ زانیارییه‌ك له‌و باره‌یه‌وه بخاته‌ڕوو و دیمترى پێسكۆڤ، وته‌بێژى كۆشكى سه‌رۆكایه‌تى رووسیا (كریملن) له‌و باره‌یه‌وه ده‌ڵێت: “پێویسته ئه‌و پرسیاره ئاراسته‌ى وه‌زاره‌تى به‌رگریی بكرێت”، ئه‌مه به زانینى ئه‌و راستیه‌ى كه تاوه‌كو ئێستا وه‌زاره‌تى به‌رگریی ئاماده نییه هیچ زانیارییه‌ك له‌باره‌ى ئه‌و فه‌رمانده سه‌ربازیه‌وه ئاشكرا بكات.
هه‌رچه‌نده كچه‌كه‌ى ره‌تیده‌كاته‌وه باوكى ده‌ستگیر كرابێت، به‌ڵام هاوسه‌رى سێرگى سورۆڤیكین ئاماده نه‌بوو له‌باره‌ى چاره‌نووسى هاوسه‌ره‌كه‌یه‌وه هیچ لێدوانێك بۆ میدیاكان بدات.
More News
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
14 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
19 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
19 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
14 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
19 hours لهمهوپێش


