ئاشكرا بوو كارمه‌نده‌كانى باڵیۆزخانه‌ى سوید له كوێن

سه‌لوان مۆمیكه، ئه‌و په‌نابه‌ره عێراقیه‌ى له سوید قوئانى سووتاند | فۆتۆ: AFP
SNN
وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى سوید رایگه‌یاند، له په‌یوه‌ندى به‌رده‌وامداین له‌گه‌ڵ كارمه‌ندانى باڵیۆزخانه‌كه‌مان له عێراق، ده‌شڵێن: “سه‌رجه‌م كارمه‌نده‌كانمان سه‌لامه‌تن و له شوێنێكى پارێزراون”.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 29ى حوزه‌یران، موقته‌دا سه‌در، رێبه‌رى ره‌وتى سه‌در له عێراق به‌یاننامه‌یه‌كى بڵاوكرده‌وه و ئیدانه‌ى سووتاندنى قورئانى كرد له سوید له‌لایه‌ن په‌نابه‌رێكى عێراقیه‌وه به‌ناوى سه‌لوان مۆمیكا، دواتر لایه‌نگرانى سه‌در رژانه به‌رده‌م باڵیۆزخانه‌ى سوید و چوونه نێو باڵیۆزخانه‌كه و كارمه‌نده‌كانى باڵیۆزخانه‌كه‌ش ناچاربوون له ده‌رگاى پشته‌وه باڵیۆزخانه‌كه چۆڵ بكه‌ن.
له یه‌كه‌مین كاردانه‌وه‌دا وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى سوید به كه‌ناڵى ته‌له‌فزیۆنى رووداوى راگه‌یاند، “ئاگادارى دۆخى باڵیۆزخانهكهمانین له عێراق و له په‌یوه‌ندى به‌رده‌وامداین له‌گه‌ڵیان”.
وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى سوید له‌باره‌ى چاره‌نووسى دیپلۆماتكارهكانیشیانهوه ئاشكراى كرد، “سه‌رجه‌میان سه‌لامه‌تن و له شوێنێكى سه‌لامه‌تدا پارێزراون”.
له‌باره‌ى رووداوه‌كه‌وه ئۆڵف كێرسهسهن، سه‌رۆكوه‌زیرانى سوید ئه‌مڕۆ له‌به‌رده‌م میدیاكان له برۆكسل وتى: ” بابه‌تى سووتاندنى قورئان له‌به‌رده‌م مزگه‌وتى گه‌وره‌ى ستۆكهۆڵم یاسایی بووه، به‌ڵام مه‌عقول نه‌بووه”.
بڕیاره له كاردانه‌وه‌ى رووداوه‌كه‌دا، سبه‌ى لایه‌نگرانى موقته‌دا سه‌در خۆپیشاندانى ملیۆنى له‌به‌رده‌م باڵیۆزخانه‌ى سوید له به‌غدا ئه‌نجام بده‌ن.
More News
-
ناتانیاهۆ: ڕێنماییم به سوپا و مۆساد داوه تا ڕژێمی ئێران بڕووخێنن
3 hours لهمهوپێش -
سێنتکۆم لیستێکی فراوانی ئامانجەکانی بۆردومانی ئێرانی داڕشتوە
4 hours لهمهوپێش -
دادگای فیدڕاڵی دادبینیی بۆ سێ داوای تایبەت بە هەرێمی کوردستان دەکات
4 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
ناتانیاهۆ: ڕێنماییم به سوپا و مۆساد داوه تا ڕژێمی ئێران بڕووخێنن
3 hours لهمهوپێش -
سێنتکۆم لیستێکی فراوانی ئامانجەکانی بۆردومانی ئێرانی داڕشتوە
4 hours لهمهوپێش -
دادگای فیدڕاڵی دادبینیی بۆ سێ داوای تایبەت بە هەرێمی کوردستان دەکات
4 hours لهمهوپێش



