
لۆگۆی وەزارەتی خوێندنی باڵا
SNN
وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی حکومەتی هەرێم رایگەیاند: لە چەند رۆژى داهاتوو ئەنجامە بەراییەکانى ماستەرو دکتۆرا ڕادەگەیەنرێت.
وەزارەتی خوێندنی باڵا راشیگەیاند: بەسەرپەرشتى ڕاستەوخۆى د. ئارام محمد قادر وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى، کارکردن لەسەر پڕۆسەى خاڵبەندى پێشبرکێی وەرگرتن و پرۆسەی وردبینی خوێندنى باڵا/ دبلۆمی باڵا و ماستەر و دکتۆرا لە دیوانى وەزارەت بەردەوامەو وابڕیارە لە داهاتوییەکى نزیکدا ئەنجامە بەراییەکان ڕابگەیەنرێت.
ئاماژەی بەوەشکرد: دوای ئەنجامدانی تاقیکردنەوەی توانستی زانستی خوێندنی باڵا/دبلۆمی باڵا و ماستەر و دکتۆرا لە زانکۆ حکومیەکانی ھەرێمی کوردستان بۆ ساڵی خوێندنی ٢٠٢٣-٢٠٢٤ بە شێوەیەکی سەرکەوتوانە، پرۆسەی ھەڵەچنینی پەراوی تاقیکردنەوە تەواو بوە و لە ئێستادا بەسەرپەرشتى ڕاستەوخۆى وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى پڕۆسەى خاڵبەندى و ڕێکخستنی پێشبرکێی وەرگرتن لە نێوان پێشکەشکاران و پرۆسەی وردبینی دەستی پێکردوە و بەردەوامە، پێشبینی دەکرێت لە چەند رۆژى نزیکى داهاتوو ئەنجامە بەراییەکان رابگەیەنرێت.
باسی لەوەشکرد: بە ھۆی فراوانی پرۆسەی خوێندنی باڵا کە تیایدا ١٥٧٢٨ خوازیار داواکارى پێشکەش کردوە، بۆیە وەزارەت جەختدەکاتەوە لەسەر جێبەجێکردنى پرەنسیپى دادپەروەرى و شەفافیەت و هەلى یەکسان لە پرۆسەکەداو ھەموو ھەوڵێکیش دراوە کە پڕۆسەى خاڵبەندى و ڕێکخستنی پێشبرکێی وەرگرتن لە نێوان پێشکەشکاران و پرۆسەی وردبینی بە شێوەیەکی سەرکەوتووانە ئەنجام بدرێت تاوەکو بنەماکانی شەفافیەت و دادپەروەری و ھەلی یەکسان بەتەواوەتى بەرجەستە بێت.
More News
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
11 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
15 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
16 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
11 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
15 hours لهمهوپێش


