
حاجیانی سعودیە فۆتۆ وەزارەتی حەج و عەمرە
SNN
وه‌زاره‌تى گواستنه‌وه و گه‌یاندنى عێراق ئاشكرایكرد، رۆژى دووشه‌ممه 3ى ته‌مموز، یه‌كه‌مین كاروانى حاجیان له سعودیه‌وه ده‌گاته‌وه عێراق.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 2ى ته‌مموز، ڕه‌زاق موحه‌یبیس، وه‌زیرى گواستنه‌وه و گه‌یاندنى عێراق رایگه‌یاند، “سه‌رجه‌م ئاماده‌كاریه‌كان بۆ گه‌ڕانه‌وه زیاره‌تكارانى ماڵى خودا كراوه و سبه‌ى دووشه‌ممه یه‌كه‌مین كاروانى حاجیان ده‌گاته‌وه عێراق”.
وه‌زیرى گواستنه‌وه و گه‌یاندنى عێراق باس له‌وه‌شده‌كات، “فڕۆكه‌ى B787 بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ى حاجیان له سعودیه‌وه به‌كارده‌هێنرێت كه به فڕۆكه‌ى “خه‌ونه‌كان” ناسراوه”.
به وته‌ى ڕه‌زاق موحه‌یبیس، “له‌گه‌ڵ حكومه‌تى سعودیه له په‌یوه‌ندى به‌رده‌وامدان بۆ ئه‌وه‌ى به‌ته‌واوه‌تى ئاسانكارى بكرێت بۆ سه‌رجه‌م حاجیان له‌كاتى گه‌ڕانه‌وه‌یان و بتوانن به سه‌لامه‌تى بگه‌ڕێنه‌وه ناو خێزانه‌كانیان”.
ئه‌مساڵ 37 هه‌زار حاجى له عێراقه‌وه گه‌شتى ئاینیی حه‌جیان ئه‌نجامدا و بوونه به‌شێك له‌و 2.6 ملیۆن حاجیه‌ى كه له سه‌رتاسه‌رى جیهانه‌وه روویان له سعودیه كرد به‌مه‌به‌ستى ئه‌نجامدانى فه‌ریزه‌ى حه‌ج كه یه‌كێكه له فه‌ریزه‌كانى ئاینى ئیسلام.
More News
-
بەنزینی 750 دیناری؛ بۆ هەولێر زۆر و بۆ سلێمانی کەم
5 hours لهمهوپێش -
هەنگاوی کرداری بۆ دامەزراندنی مامۆستایانی گرێبەست دەستیپێکرد
7 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بەنزینی 750 دیناری؛ بۆ هەولێر زۆر و بۆ سلێمانی کەم
5 hours لهمهوپێش -
هەنگاوی کرداری بۆ دامەزراندنی مامۆستایانی گرێبەست دەستیپێکرد
7 hours لهمهوپێش



