
مووچە
SNN-عەلی حەمە سەعید
وەزارەتی دارايی و ئابووری حکومەتی هەرێم رايگەياند: هەموو ئامادەكاریەك بۆ دابەشكردنی مووچەی مانگی شەش تەواوكراوە و بەدڵنیاییەوە لەم هەفتەیەدا دابەشكردنی مووچە دەستپێدەكات.
بەرپرسێك لە وەزارەتی دارایی و ئابوری حكومەتی هەریم بە SNNی ڕاگەیاند: هەموو ئامادەكاریيەك بۆ دابەشكردنی مووچەی مانگی شەش تەواوكراوە تەنها ئەوەماوە لە بەغداوە پارە ڕەوانە بكرێت و پاشان دەستبكرێت بەدابەشكردنی مووچە كە بەدڵنیاییەوە لەم هەفتەیەدا دابەشكردنی مووچە دەستپێدەكات.
بە گوێرەی زانیارییانەكانی SNN بەهۆی ئەوەی ئەمڕۆ یەك شەممە لە تەواوی داموودەزگاكانی حكومەتی عێراقی بەبۆنەی یادی عاشوراوە كراوەتە پشوو سەرۆك وەزیرانی عێراق ناتوانێت بڕیار لەسەر ناردنی هیچ بڕە پارەیەك بدات بۆ هەرێمی كوردستان كە وابڕیارە بڕی 906 ملیار دینار رەوانەی هەرێم بكرێت.
هەر بەپێی زانيارييەکانی :SNNبە ئەگەری زۆرەوە سبەی یاخود دوو سبەی لەگەڵ دەستپیكردنەوەی دەوامی داموودەزگاكانی حكومەتی عێراقی پێدەچێت شاندێكی حكومەتی هەرێمیش دووبارە سەردانی بەغدا بكەنەوە و پاشان بڕیار لەسەرناردنی ئەو بڕە پارەیە بدرێت كە هەرێم و بەغدا لەسەری ڕێككەوتوون.
More News
-
ئاژانسی وزەی ئەتۆم هۆشداری لە مەترسییەکانی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران دەدات
19 mins لهمهوپێش -
چەندین خزمەتگوزاری لە ئەپی پسووڵەی خۆراک بەردەست دەبێت
26 mins لهمهوپێش -
وەزیری دەرەوەی ئێران: موجتەبا خامنەیی تەندروستە و بەهۆکاری ئەمنی دەرناکەوێت
2 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
ئاژانسی وزەی ئەتۆم هۆشداری لە مەترسییەکانی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران دەدات
19 mins لهمهوپێش -
چەندین خزمەتگوزاری لە ئەپی پسووڵەی خۆراک بەردەست دەبێت
26 mins لهمهوپێش -
وەزیری دەرەوەی ئێران: موجتەبا خامنەیی تەندروستە و بەهۆکاری ئەمنی دەرناکەوێت
2 hours لهمهوپێش



