نوێترین زانیاری لەبارەی ناوەڕۆكی كۆبوونەوەكەی ئەمڕۆی مەكتەبی سیاسی یەكێتی و پارتی

کۆبوونەوەی شاندی یەکێتی و پارتی
SNN-عەلی حەمە سەعید
ئەمڕۆ یەکشەممە هەریەكە لە مەكتەبی سیاسی یەكێتی و پارتی لە دەباشان لە کۆبوونەوەدا و تەوەری سەرەكی كۆبوونەوەكەش پرسی پێكهێنانی یەك لیستییە بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكانی عێراق بە تایبەت لە سنووری پارێزگای كەركوك، بۆ ئەومەبەستەش مەكتەبی سیاسی یەكێتی هەموو ئامادەییەكی بۆ پێكهێنانی ئەو یەك لیستیە راگەیاندووە.
ئەندامێكی سەركردایەتی یەكێتی نشتیمانی كوردستان بە SNNی ڕاگەیاند: ئەمڕۆ مەكتەبی سیاسی یەكێتی و پارتی لە دەباشان کۆبوونەوە و تەوەری سەرەكی كۆبوونەوەكەش بابەتی پێكهێنانی یەك لیستییە بۆ ناوچە دابڕاوەكانی كوردستان بە تایبەت لە سنوری كەركوك و دیالە، بۆ ئەومەبەستەش ئێمە لە یەكێتی نشتیمانی كوردستان ئامادەی هەموو هاوكاری و لێكنزیكبوونەوەیەكیشن بۆ پیكهێنانی ئەو لیستە هاوبەشە.
ئاماژەی بەوەشكرد، ئێمە لەوەدڵنیایین كە ناوچە دابڕاوەكان بەتایبەت كەركوك لە هەموو كات زیاتر پێویستی بە یەك لیستی هێزوو لایەنە كوردییەكانە، هەر لەو ڕوانەگەیەشەوە ئێمە لە یەكێتی داوامان لە پارتی كردووە كە كۆبوونەوەیەكی تایبەت بەو پرسە بكرێت و ئەمڕۆش هەموو هەوڵیك دەدرێت ئەو لیستە هاوبەشە رابگەبەنین ئەگەر بەرپرسانی پارتی ئامادەبن.
ئەو وادەیەی كە كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان دیاری كربوو بۆ تۆماركردنی هاوپەیمانێتی كۆتایی دێت بەڵام پێدەچێت وادەكەی درێژبكرێتەوە، هاوكات وابڕیارە كە 18/12/2023 هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاكانی عێراق بەڕێوەبچێت.
More News
-
ناتانیاهۆ: ڕێنماییم به سوپا و مۆساد داوه تا ڕژێمی ئێران بڕووخێنن
3 hours لهمهوپێش -
سێنتکۆم لیستێکی فراوانی ئامانجەکانی بۆردومانی ئێرانی داڕشتوە
4 hours لهمهوپێش -
دادگای فیدڕاڵی دادبینیی بۆ سێ داوای تایبەت بە هەرێمی کوردستان دەکات
4 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
ناتانیاهۆ: ڕێنماییم به سوپا و مۆساد داوه تا ڕژێمی ئێران بڕووخێنن
3 hours لهمهوپێش -
سێنتکۆم لیستێکی فراوانی ئامانجەکانی بۆردومانی ئێرانی داڕشتوە
4 hours لهمهوپێش -
دادگای فیدڕاڵی دادبینیی بۆ سێ داوای تایبەت بە هەرێمی کوردستان دەکات
4 hours لهمهوپێش



