
نێچیرڤان بارزانی
SNN
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان به بۆنه‌ى تێپه‌ڕینى 40 ساڵ به‌سه‌ر ئه‌نفالى بارزانیه‌كان په‌یامێكى بڵاوكرده‌وه و له په‌یامه‌كه‌یدا هۆشداریدایه لایه‌نه سیاسیه‌كانى هه‌رێم كه پێویسته یه‌كڕیز بن، چونكه به وته‌ى ئه‌و، “تاكه ڕێگه‌ى سه‌فرازى كوردستانه”.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 31ى تهمموز، نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له‌میانى په‌یامه‌كه‌یدا تایبه‌ت به تێپه‌ڕینى 40 ساڵ به‌سه‌ر ئه‌نفالى بارزانیه‌كان رایگه‌یاند، “هه‌ر له‌م یاده و له كاتێكدا هه‌رێمى كوردستان به دۆخێكى هه‌ستیاردا تێده‌په‌ڕێت، جه‌خت له یه‌كڕیزى و ته‌بایى و پێكه‌وه‌ییى هه‌موو لایه‌ن و پێكهاته‌كانى كوردستان ده‌كه‌ینه‌وه كه تاكه ڕێگه‌ى سه‌فرازى و سه‌ركه‌وتنمانه”.
ده‌قى په‌یامه‌كه
ئه‌مڕۆ به ڕێز و شكۆوه، یادى چل ساڵه‌ى ئه‌نفالكردن و بێسه‌روشوێنكردنى هه‌شت هه‌زار مێرمنداڵ و گه‌نج و پیاو و پیرى بارزانى ده‌كه‌ینه‌وه كه كۆتاییى ته‌ممووز تا ناوه‌ڕاستى ئابى 1983 له كۆمه‌ڵگه زۆرملێكاندا، بوونه قوربانیى تاوانێكى دڕندانه و هه‌ڵمه‌تێكى ڕه‌شبگیریى ده‌سه‌ڵاتى ئه‌وساى عێراق و ئیتر هه‌رگیز نه‌گه‌ڕانه‌وه.
به هه‌زاران خێزانى بارزانیى بێ ده‌سه‌ڵات له كۆمه‌ڵگه‌كانى قوشته‌په و به‌حركه و هه‌ریر و سۆران و چه‌ند شوێنێكى دیكه، بێ باوك و برا و به هه‌زاران خانمى ڕووسوورى بارزانى، بێ مێرد مانه‌وه و ناچار بوون به ته‌نیا رووبه‌ڕووى چاره‌نووسێكى نادیارى سه‌خت ببنه‌وه و به‌رگه‌ى ده‌یان ده‌رده‌سه‌رى و نه‌هامه‌تى بگرن و بمێننه‌وه.
ئه‌وان بۆ منداڵه‌كانیان بوون به باوك، بۆ په‌یداكردنى بژێوى ژیان و په‌روه‌رده‌كردنیان، ئازار و سه‌ختى و ناخۆشیى زۆریان كێشا. به‌رگه‌ى نه‌بوونى و هه‌ژارى و بێكهسییان گرت و به گیانێكى ئاڵنگارییانه‌ى به‌رزه‌وه، ڕووبه‌ڕووى ژیان بوونه‌وه و لێهاتووانه نه‌وه‌یه‌كى نیشتمانپه‌روه‌ر و وڵاتپارێزیان په‌روه‌رده كرد. ده‌ستى یه‌ك به یه‌كى ئه‌و دایكه میهره‌بان و دڵسۆزانه ماچ ده‌كه‌م.
ئه‌نفالكردنى بارزانی‌یان وه‌ك هه‌موو ئه‌و تاوانانه‌ى ده‌رهه‌ق به گه‌لى كوردستان كران، نه‌ك هه‌ر هێز و تینى گه‌له‌كه‌مانى بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى سته‌م و دكتاتۆرى خاو نه‌كرده‌وه، به‌ڵكو گیانى ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه و ئیراده‌ى سه‌ركه‌وتن و ئازادى، لاى ته‌واوى گه‌لى كوردستان به‌گوڕتر كرده‌وه و به بڕوایه‌كى پته‌وتره‌وه به‌رده‌وامى به تێكۆشان دا.
له‌م یاده‌دا سڵاو و دروود بۆ قوربانییانى ئه‌نفال و ته‌واوى شه‌هیدانى كوردستان ده‌نێرین و سه‌رى ڕێز و نه‌وازش له‌به‌رده‌م گیانى پاكیاندا داده‌نوێنین. سڵاو و سوپاس و پێ‌زانین بۆ هه‌موو ئه‌و جوامێرانه‌ى له هه‌ولێر و ده‌وروبه‌رى، له هه‌ریر و باتاس و سۆران و له هه‌ر كوێ بوون، یارمه‌تیى خێزان و كه‌سوكارى ئه‌نفالكراوانى بارزانی‌یان دا و په‌نایان دان.
هه‌ر له‌م یاده و له كاتێكدا هه‌رێمى كوردستان به دۆخێكى هه‌ستیاردا تێده‌په‌ڕێت، جه‌خت له یه‌كڕیزى و ته‌بایى و پێكه‌وه‌ییى هه‌موو لایه‌ن و پێكهاته‌كانى كوردستان ده‌كه‌ینه‌وه كه تاكه ڕێگه‌ى سه‌فرازى و سه‌ركه‌وتنمانه.
More News
-
کارەسات لە بیابانی نێجەر: 49 کەس بەهۆی تینوێتییەوە گیانیان لەدەستدا
9 mins لهمهوپێش -
ئاژانسی وزەی ئەتۆم هۆشداری لە مەترسییەکانی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران دەدات
3 hours لهمهوپێش -
چەندین خزمەتگوزاری لە ئەپی پسووڵەی خۆراک بەردەست دەبێت
3 hours لهمهوپێش -
وەزیری دەرەوەی ئێران: موجتەبا خامنەیی تەندروستە و بەهۆکاری ئەمنی دەرناکەوێت
5 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
کارەسات لە بیابانی نێجەر: 49 کەس بەهۆی تینوێتییەوە گیانیان لەدەستدا
9 mins لهمهوپێش -
ئاژانسی وزەی ئەتۆم هۆشداری لە مەترسییەکانی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران دەدات
3 hours لهمهوپێش -
چەندین خزمەتگوزاری لە ئەپی پسووڵەی خۆراک بەردەست دەبێت
3 hours لهمهوپێش



