“جیاوازی باج و ڕسومات لەنێوان هەولێر و بەغدا نایاساییەو دەبێت یەكسان بكرێنەوە”

نەرمین مەعروف
SNN-عەلی حەمەسەعید
ئەندامێكی لێژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئاماژەبەوەدەكات، پێویستە باج و ڕسوماتەكان لە نێوان هەرێمی كوردستان و عێراق هاوتا بكرێنەوە، چونكە باج و ڕسومات لە هەرێمی كوردستان بە یاسا نەكراون بەڵكوو لەدەرەوەی یاساو بەرێنمایی دەركراون بۆیە دەكرێت لەرێگەی دادگای فیدراڵییەوە هەڵبوەشێنرێنەوە.
د. نەرمین مەعروف، ئەندامی لیژنەی دارایی لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بە SNNی رایگەیاند، لە ئێستادا بەشێكی باج و رسوماتەكان لە هەرێمی كوردستان، بە بەراورد بە باج و ڕسومات لە عێراق زیاترە، بەپێی یاسایی بودجەو رێككارەكانیش دەبێت باج و رسوماتەكانیش هاوتای عێراق بكرێنەوە.
ئاماژەی بەوەشكرد، ئەگەر باج و رسوماتەكان لە هەرێم زیاتربێت، ئەوا هەر هاووڵاتییەكی ئاسایی لە هەرێمی كوردستان دەتوانێت لە دادگای فیدراڵی سكاڵا تۆمار بكەن بۆ ئەوەی باج و ڕسومات هاوتای عێراق بكرێن و بەیەك شێواز باج و ڕسومات وەربگیرێت.
ئەو ئەندامەی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئەوەشی خستەڕوو، زیادكردنی باج و رسومات دەبێت بە یاسا لە پەرلەمانەوە بكرێت، ئەوەی لە هەرێم كراوە بە یاسا نەبووە، بە رێنمایی كراوە، ئەوەش نایاساییەو دەكرێت لە دادگای فیدراڵی هەڵبوەشێنرێتەوە
More News
-
کارەسات لە بیابانی نێجەر: 49 کەس بەهۆی تینوێتییەوە گیانیان لەدەستدا
6 hours لهمهوپێش -
ئاژانسی وزەی ئەتۆم هۆشداری لە مەترسییەکانی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران دەدات
8 hours لهمهوپێش -
چەندین خزمەتگوزاری لە ئەپی پسووڵەی خۆراک بەردەست دەبێت
8 hours لهمهوپێش -
وەزیری دەرەوەی ئێران: موجتەبا خامنەیی تەندروستە و بەهۆکاری ئەمنی دەرناکەوێت
10 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
کارەسات لە بیابانی نێجەر: 49 کەس بەهۆی تینوێتییەوە گیانیان لەدەستدا
6 hours لهمهوپێش -
ئاژانسی وزەی ئەتۆم هۆشداری لە مەترسییەکانی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران دەدات
8 hours لهمهوپێش -
چەندین خزمەتگوزاری لە ئەپی پسووڵەی خۆراک بەردەست دەبێت
8 hours لهمهوپێش



