
SNN
وەزارەتى دارایی عێراق لیژنەیەکى لێکۆڵینەوە لە راکێشانى 500 هەزار دۆلار لە لقى بانکى رافیدەین لەنێو فڕۆکەخانەى بەغدا دەکات، ئەو پارەیە نەدراوەتە گەشتیاران، لەکاتێکدا تەنیا بۆ گەشتکردن تەرخانکراو بوو.
بەگوێرەى نووسراوێکى وەزارەتى دارایی عێراق، لە 17ـی نیسانى 2023 لیژنەیەکى لێکۆڵینەوە پێکهێنراوە تایبەت بە راکێشانى 500 هەزار دۆلار لە لقى بانکى رافیدەین لە فڕۆکەخانەى بەغدا و، دەرکەوتووە کە ژمارەیەک لە فەرمانبەرانى ئەو لقەى بانکەکە و ئەندامانى خێزانەکانیان دۆلاریان راکێشاوە بێ ئەوەى گەشت بکەن.
هاوکات، هەندێکى دیکەیان دۆلاریان راکێشاوە بێ ئەوەى بەڵگەنامە هەبێت بیسەلمێنێت لەبرى ئەوە دیناریان داناوە هەندێکى دیکەش لەبرى بەکارهێنانی پاسپۆرت، بە کارتى نیشتیمانى دۆلاریان راکێشاوە.
نووسراوەکەى وەزارەتى دارایی عێراق دیارنەمانی ئەو پارەیەى بە “دزی” و بە “بەقاچاخبردن”ی دۆلار هەژمار کردووە.
بەپێی زانيارييەکانی SNN لە ئێستادا هەريەک لە وەزارەتی دارايی عێراق و دەستەی دەستپاکی ليژنەيان پێکهێناوە بۆ لێکۆڵينەوە و بەدواداچوون.
More News
-
کۆریای باکوور هەڕەشەی توند دەکات
9 hours لهمهوپێش -
عێراق دەتوانێت چەکی گروپە چەکدارەکان کۆنترۆڵ بکات
10 hours لهمهوپێش -
کارکردن لە ڕێگای دووسایدکردنی چوارقوڕنە_ دوکان چڕتر دەکرێتەوە
12 hours لهمهوپێش -
تەنیا سێ ڕۆژ ماوە بۆ سوودمەندبوون لە لێخۆشبوونی قەرزی کۆنی کارەبا
12 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
کۆریای باکوور هەڕەشەی توند دەکات
9 hours لهمهوپێش -
عێراق دەتوانێت چەکی گروپە چەکدارەکان کۆنترۆڵ بکات
10 hours لهمهوپێش -
کارکردن لە ڕێگای دووسایدکردنی چوارقوڕنە_ دوکان چڕتر دەکرێتەوە
12 hours لهمهوپێش



