
نێرده‌ى سكرتێرى گشتى نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ كاروبارى عێراق و وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئێران له تاران | فۆتۆ: UNAMI
SNN
دوێنێ یه‌كشه‌ممه نێرده‌ى سكرتێرى گشتى نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ كاروبارى عێراق به سه‌ردانێكى فه‌رمى گه‌یشته تارانى پایته‌ختى ئێران و له‌گه‌ڵ وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌و وڵاته كۆبوونه‌وه، ئه‌مڕۆ وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئێران ناوه‌ڕۆكى كۆبوونه‌وه‌كه‌ى بڵاوكرده‌وه.
له راگه‌یه‌نراوێكدا كه ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 31ى تهمموز، بڵاوكراوه‌ته‌وه له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئێرانه‌وه هاتووه، “جێنین پلاسخارت، نێرده‌ى سكرتێرى گشتى نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ كاروبارى عێراق له‌گه‌ڵ حسێن عه‌بدوڵاهیان، وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئێران كۆبوونه‌وه و له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا باسى رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى تیرۆریان كرد له عێراق”.
به‌پێى راگه‌یه‌نراوه‌كه‌ى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئێران، “ئێران هاوكارى عێراق ده‌كات له سه‌قامگیربوونى دۆخى سیاسى له‌م كاته‌دا، ئه‌مه سه‌ره‌ڕاى ئه‌وه‌ى هاوكارى ده‌بێت له گه‌شه سه‌ندنى ئابوورییه‌كه‌یدا”.
“ئاشتى و سه‌قامگیر”ى یه‌كێكى تر بووه له ته‌وه‌ره‌كانى گفتوگۆكانى نێوان وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئێران و و نێرده‌ى سكرتێرى گشتى نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ كاروبارى عێراق، به‌پێى راگهیهنراوهكه، “هه‌ردوولا باسیان له گرنگى سه‌قامگیر و پاراستنى ئاشتى و ئاسایشى عێراق كردووه”.
سه‌ردانه‌كه‌ى پلاسخارت یه‌كه‌مین سه‌ردانى ئه‌و به‌رپرسه‌ى نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانه بۆ ئێران له‌دواى تێپه‌ڕینى پێنج ساڵ به‌سه‌ر ده‌ستبه‌كاربوونیدا له پۆسته‌كه‌ى له عێراق وه‌ك نێرده‌ى سكرتێرى گشتى نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ كاروبارى عێراق.
More News
-
ناتانیاهۆ: ڕێنماییم به سوپا و مۆساد داوه تا ڕژێمی ئێران بڕووخێنن
6 hours لهمهوپێش -
سێنتکۆم لیستێکی فراوانی ئامانجەکانی بۆردومانی ئێرانی داڕشتوە
7 hours لهمهوپێش -
دادگای فیدڕاڵی دادبینیی بۆ سێ داوای تایبەت بە هەرێمی کوردستان دەکات
7 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
ناتانیاهۆ: ڕێنماییم به سوپا و مۆساد داوه تا ڕژێمی ئێران بڕووخێنن
6 hours لهمهوپێش -
سێنتکۆم لیستێکی فراوانی ئامانجەکانی بۆردومانی ئێرانی داڕشتوە
7 hours لهمهوپێش -
دادگای فیدڕاڵی دادبینیی بۆ سێ داوای تایبەت بە هەرێمی کوردستان دەکات
7 hours لهمهوپێش



