“به‌مه‌به‌ست رێگرى له گه‌ڕانه‌وه‌ى ئێزدیه‌كان بۆ زێدى خۆیان ده‌كرێت”

عه‌مار حه‌كیم، سه‌رۆكى ره‌وتى حیكمه‌ى نیشتمانى | فۆتۆ: AhlulBayt News Agency
SNN
سه‌رۆكى ره‌وتى حیكمه‌ى نیشتمانى رایده‌گه‌یه‌نێت، به‌مه‌به‌ست به‌ربه‌ستى سیاسى له‌به‌رده‌م گه‌ڕانه‌وه‌ى ئێزدیيه‌كان بۆ زێدى خۆیان دروستده‌كرێت، ده‌شڵێت: “ئێزدیيه‌كان مافى خۆیانه بگه‌ڕێنه‌وه زێدى خۆیان و رێگرییان لێنه‌كرێت”.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 1ى ئاب، له میانى به‌شداریكردنى له كۆنفرانسى تایبه‌ت به كۆمه‌ڵكوژى ئێزدیيه‌كان كه له به‌غدا دهستیبهكارهكانى كرد، عه‌مار حه‌كیم، سه‌رۆكى ره‌وتى حیكمه‌ى نیشتمانى رایگه‌یاند، “به مه‌به‌ست به‌ربه‌ستى سیاسى له‌به‌رده‌م گه‌ڕانه‌وه‌ى ئێزدیيه‌كان بۆ زێدى خۆیان دروستده‌كرێت، ئه‌مه‌ش هۆكارى سه‌ره‌كى نهگهڕانهوهيانه بۆ زێدى خۆیان”.
له به‌شێكى تر‌ى قسه‌كانیدا سه‌رۆكى ره‌وتى حیكمه‌ى نیشتمانى باسى له‌وه‌شكرد، “پێویسته ئه‌و به‌ربه‌سته سیاسیانه‌ى كه له‌به‌رده‌م ئێزدیيهكاندان لاببرێن، چونكه ئه‌وانیش مافى خۆیانه بگه‌ڕێنه‌وه زێدى خۆیان”.
به وته‌ى عه‌مار حه‌كیم، “به ئامانجگرتنى ئێزدیه‌كان له‌لایه‌ن داعشه‌وه به‌مه‌به‌ستى تێكدانى پێكه‌وه‌ژیان بووه له عێراق، چونكه داعش ده‌یه‌ویست وێنه‌یه‌كى ناشیرینى ئیسلام نیشان بدات”.
حكومەتی فیدراڵی عێراق، لە چوارچێوەی كارنامەكەیدا دەیەوێت هەرچی كەمپی ئاوارەیی هەیە دایبخات، بە هەرێمی كوردستانیشەوە، بەوهۆیەوە زیاد لەجارێك لێپرسراوانی بەغدا و هەولێر دەربارەی ئەو پرۆسەیە تۆمەتی جیاوازیان رووبەڕووی یەكتریی كردووەتەوە. له ئێستاشدا 16 كەمپی ئاوارە لە دهۆك هەن، كە زیاتر لە 26 هەزار خێزانیان تێدایە و لە دەرەوەی كەمپەكانی هەمان پارێزگا زیاتر لە 38 هەزار خێزانی ئاوارە هەن. لە كۆی زیاتر لە 664 هەزار ئاوارەی هەرێمی كوردستان، زۆرینەی خەڵكی نەینەوا بە تایبەت قەزای شنگالن و30٪یان ئێزیدین.
More News
-
ئاوی ئەم گەڕەکانەی سلێمانی ئاسایی دەبێتەوە
42 mins لهمهوپێش -
رۆژنامەیەکی ئەمریکی: ترەمپ مەیلی توندتر کردنی هێرشەکان بۆ سەر ئێران هەیە
53 mins لهمهوپێش -
زەیدی پێشنیازێكی ترەمپی بۆ ئاگربەستێكى كاتيى برد بۆ ئێران
1 hour لهمهوپێش -
نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی جیهاندا دابەزی
2 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
ئاوی ئەم گەڕەکانەی سلێمانی ئاسایی دەبێتەوە
42 mins لهمهوپێش -
رۆژنامەیەکی ئەمریکی: ترەمپ مەیلی توندتر کردنی هێرشەکان بۆ سەر ئێران هەیە
53 mins لهمهوپێش -
زەیدی پێشنیازێكی ترەمپی بۆ ئاگربەستێكى كاتيى برد بۆ ئێران
1 hour لهمهوپێش



