
مووچە
SNN-عەلی حەمە سەعید
وەزارەتی دارایی و ئابوری حكومەتی عێراق ڕێكارەكانی ناردنی بڕی 906 ملیار دیناری بۆ سەر ژمارە حسابی بانكی هەرێمی بە كۆتا گەیاندووە و ئەگەر ئەمڕۆ فریانەكەون ئەوا بەدڵنیاییەوە سبەی ئەو بڕە پارەیە دەگاتە هەرێمی كوردستان و هەر سبەینێش لیستی مووچەی فەرمانبەران ڕادەیەگەیەندرێت.
بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی كە لەبەرپرسانی وەزارەتی دارایی و ئابوری حكومەتی هەرێم بە SNNدراون ئەوە خراوەتەروو ئەمڕۆ نوێنەری وەزارەتی دارایی و ئابوری حكومەتی هەرێم سەردانی وەزارەتی دارایی و ئابوری حكومەتی عێراقی كردووە بۆ تەواوكردنی ڕێكارە یاسایی و كارگێڕییەكانی ناردنی بڕی 906 ملیار دینار بۆ سەر ژمارە حسابی بانكی هەرێم.
ئاماژەی بەوەشكرد، ئەگەر ئەمڕۆ فریابكەن بە تەواوكردنی كارەكانی ناردنی ئەو بڕە پارە ئەوا هەر ئەمڕۆ دەخرێتە سەر ژمارە حسابی بانكی هەرێم، بەڵام ئەگەریش فریانەكەون ئەوا بەدڵنیاییەوە سبەی بری 906 ملیار دینار دەگاتە هەرێمی كوردستان و هەرسبەینێش لیستی مووچەی مانگی شەش بڵاودەكرێتەوە.
ئەو بەرپرسەی وەزارەتی دارایی و ئابوری حكومەتی هەرێم ئەوەشی خستەروو، ئەو بڕە پارەیەی كە ڕەوانەی هەرێم دەكرێت بۆ مووچەی مانگی شەش دەبێت لەمانگەكانی داهاتوو ڕووندەبێتەوە حكومەتی هەرێم بە چ شێوازێك مامەڵە لەوگەڵ دۆخەكە دەكات بۆ ئەویەی مووچەی مانگەكانی حەوت و هەشت دابەشبكات و هاوتای بكاتەوە لەگەڵ حكومەتی عێراقی.
More News
-
ناتانیاهۆ: ڕێنماییم به سوپا و مۆساد داوه تا ڕژێمی ئێران بڕووخێنن
8 hours لهمهوپێش -
سێنتکۆم لیستێکی فراوانی ئامانجەکانی بۆردومانی ئێرانی داڕشتوە
9 hours لهمهوپێش -
دادگای فیدڕاڵی دادبینیی بۆ سێ داوای تایبەت بە هەرێمی کوردستان دەکات
9 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
ناتانیاهۆ: ڕێنماییم به سوپا و مۆساد داوه تا ڕژێمی ئێران بڕووخێنن
8 hours لهمهوپێش -
سێنتکۆم لیستێکی فراوانی ئامانجەکانی بۆردومانی ئێرانی داڕشتوە
9 hours لهمهوپێش -
دادگای فیدڕاڵی دادبینیی بۆ سێ داوای تایبەت بە هەرێمی کوردستان دەکات
9 hours لهمهوپێش



