
SNN-
بەڕێوەبەرایەتی بەرەنگاربونەوەی توندوتیژی دژی ژنان و خێزان لە سلێمانی دەڵێت:” کچێکی تەمەن 11 ساڵ لەلایەن کوڕێکەوە هەڵخەڵەتێندراوە و لە سلێمانیەوە بەرەو دهۆک رفاندویەتی دەشڵێت:”لەئێستادا کچەکە ڕزگارکراوە و ڕفێنەرەکەش دەستگیرکراوە”.
بەڕێوەبەرایەتییەکە لە راگەیەندراوەێکدا بڵاویکردووەتەوە:” یەکێک لە نوسینگەکانی سنوری پارێزگای سلێمانی سەر بەبەڕێوەبەرایەتیەکەیان ئاگادارکرایەوە کە کچێکی نەوجەوان کە تەمەنی تەنها 11 ساڵە لەلایەن کوڕێکەوە هەڵخەڵەتێنراوە و بەرەو سنوری هەولێر و دهۆک هەڵهاتون”.
بە گوێرەی راگەیەندراوەکە، لە ماوەیەکی کەمدا بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتی بەرەنگاربونەوەی توندوتیژی دژی ئافرەتان و خێزانمان لە دهۆک ئاگادارکردەوە توانرا بە هاوکاری ئەوان و بە هەماهەنگی ئاسایشی دهۆک لە ماوەی چەند کاتژمێرێکی کەمدا لە سنوری پارێزگای دهۆک دەستگیر بکرێن و دواتر دەگوازرێنەوە بۆ هەولێر و پاشان لە ڕێگەی دەزگای ئاسایشی هەولێرەوە دەگەڕێنرێنەوە بۆ سلێمانی.
لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە کە پاش مانەوەی کچە نەوجەوانەکە لەخانەی داڵدەدراوی ژنانی هەڕەشەلێکراو بە مەبەستی دڵنیابوون لە سەلامەتی تەندروستی ئاگادارکردنەوەی کەسوکاری کە پێشتریش بەردەوام لە پەیوەندیدا بوین، دواتر باوکی کچەکە بانگکرا و لە ڕێگەی کەسانی یاسایی و توێژەرانی کۆمەڵایەتی و دەرونییەوە ڕێنمای پێدراو لە سەلامەتی کچەکەی دڵنیا کرایەوە..
“کچەکە وتویەتی تۆمەتبارەکە بە زۆر ڕفاندویەتی و هەڕەشەی کوشتنی لە خۆی و باوکی و براکەی کردوە و ناچاری کردوە کە بڕێک پارەش لە ماڵەوە بهێنێت بە نیازی ئەوەی کە دەچنە دەرەوەی هەرێم بۆیە ناچار شوێنی کەوتووە، دواجار کچە نەوجەوانەکە سکاڵای یاسایی لە دژی تۆمەتبارەکە تۆمارکرد، لەلایەن نوسینگەیەکی سەر بە بەڕێوەبەرایەتی دڵنیا کرایەوە، کە بەدواداچون و چاودێری کێشەکەی دەکرێت پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ تۆمەتبار کراوەتەوە.
More News
-
نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی جیهاندا دابەزی
5 mins لهمهوپێش -
بەنزینی 750 دیناری؛ بۆ هەولێر زۆر و بۆ سلێمانی کەم
22 hours لهمهوپێش -
هەنگاوی کرداری بۆ دامەزراندنی مامۆستایانی گرێبەست دەستیپێکرد
24 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی جیهاندا دابەزی
5 mins لهمهوپێش -
بەنزینی 750 دیناری؛ بۆ هەولێر زۆر و بۆ سلێمانی کەم
22 hours لهمهوپێش



