عێراق لە پلەی پێنجەمی خاوەن زۆرترین یەدەگی نەوتە لە جیهاندا

نەوتی عێراق
SNN
بەگوێرەی ڕاپۆرتێکی وڵاتانی بەرهەمهێنی نەوت لە 10 وڵاتی خاوەن یەدەگی نەوتدا عێراق لە پلەی پێنجەمدا دێت.
راپۆرتەکە ئاماژەی بەوەکردووە، لە کۆی باشترین 10 وڵاتی جیهان بۆ یەدەگی نەوتر عێراق لە پلەی پێنجەمدا دێت کە ڕێژەی نەوتی یەدەگی دەگاتە 145.019 ملیار بەرمیل نەوت لە ساڵی 2022دا.
بەگوێرەی ئامارەکان، یەدەگی عێراق لەساڵی 2011دا کەمی کردووە و گەیشتووەتە 142.503 ملیار بەرمیل و دواتر لەساڵی 2016دا زیادی کردووە و گەیشتووەتە 148,774 ملیار بەرمیل و دواتر کەمی کردووە بۆ 145 ملیار بەرمیل و دواتر لەساڵی 2018 هەتا ساڵی 2022 ڕێژەکە بەجێگیری ماوەتەوە.
لە ڕاپۆرتەکەدا ئەوەخراوەتەڕوو، فەنزوێلا یەکەم وڵاتی جیهانە لەڕووی زۆری یەدەگی نەوتەوە و ڕێژەکەی دەگاتە 303 ملیار بەرمیل نەوت و دواتر سعودییە دێت بە هەبوونی بڕی 272 ملیار بەرمیل نەوت، ئێران لەپلەی سێیەمدا دێت کەبڕی 208 ملیار بەرمیل نەوتی یەدەگی هەیە و کەنەدا بەهەبوونی 161 ملیار بەرمیل نەوتی یەدەگی هەیە.
دوای عێراق هەریەکە لە وڵاتانی ئیمارات، ڕوسیا، کوەیت، لیبیا و ئەمریکا لە پلەکانی شەشەم هەتا دەیەمدا دێن. هاوکات کۆی گشتی یەدەگی نەوتی خاوی 10 وڵاتەکە دەگاتە یەک ترلیۆن و 509 ملیار و 123 ملیۆن بەرمیل نەوت و کۆی گشتی یەدەگی وڵاتانی دیکەی بەرهەمهێنی نەوت لەجیهاندا جگە لەم 10 وڵاتە 237 ملیار بەرمیل نەوتە و کۆی گشتی یەدەگی جیهان لە نەوت بریتییە لە یەک تلریۆن و746 ملیار و 418 ملیۆن بەرمیل نەوتە.
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
14كاتژمێر لهمهوپێشئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
14كاتژمێر لهمهوپێشلەبارەی کردنەوەی گەرووی هورمزەوە بڕیار درا
تهمموز 21, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
14كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
14كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
17كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
14كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
14كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









