“یاساى بودجه‌ى عێراق چووه‌ته بوارى جێبه‌جێ كردنه‌وه”

شاخەوان عەبدوڵڵا، جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق | فۆتۆ: Iraq Gov
SNN
جێگرى دووه‌مى سه‌رۆكى په‌رله‌مانى عێراق رایده‌گه‌یه‌نێت، بودجه‌ى عێراق چووه‌ته بوارى جێبه‌جێ كردنه‌وه، ده‌شڵێت: “هه‌رێم سه‌رجه‌م زانیارییه‌كانى له‌باره‌ى داهاتى نه‌وتى و نانه‌وتى ره‌وانه‌ى به‌غدا كردووه و ته‌نیا وردبینى ماوه”.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 15ى ئاب، شاخه‌وان عه‌بدوڵا، جێگرى دووه‌مى سه‌رۆكى په‌رله‌مانى عێراق له پشكى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان به میدیاى فه‌رمى حزبه‌كه‌ى راگه‌یاند، “دوای ئەوەی یاسایی بودجەی گشتی عێراق کەوتە بواری جێبەجێکردنەوە و رێنمایەکان دەرچوون، ئێستا لەقۆناغی جێبەجێکردنی یاسایی بودجە داین و ھیچ بیانوێک نەماوە بۆ ئەوەی پشکی ھەرێمی کوردستان لە بودجە رەوانە بکرێت، چونکە حکومەتی ھەرێمی کوردستان ھەموو داتا‌و زانیاری لەبارەی داھاتی نەوت و نانەوتی رەوانەکردووە و تەنھا وردبینیکردنی ماوە، بۆیە لە ئێستادا بۆچوونێك ھەیە كه پشکی ھەرێم لەبەغدا بۆ ھەرێمی کوردستان رەوانە بکرێت تاوەکو چاودێری دارایی وردبینی خۆیان تەواو دەکەن”.
جێگرى دووه‌مى سه‌رۆكى په‌رله‌مانى عێراق له پشكى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو، “لەگەڵ لایەنەکانی ناو ھاوپەیمانی ئیدارەی دەوڵەت کۆبووینەتەوە لەھەفتەی رابردوو، ھەمووان ھاوڕابوون و جەختیان لەسەر ئەوە کردۆتەوە پێویستە پشکی ھەرێمی کوردستان لە بودجە رەوانە بکرێت، بۆ ئەوەش سەرۆکوەزیرانی عێراقیان ئاگادارکردۆتەوە، بۆ ئەو مەبەستەش شاندی ھەرێمی کوردستان سەردانی بەغدا دەکات لەبارەی ناردنی پشکی ھەرێمی کوردستان”.
به وته‌ى شاخه‌وان عه‌بدوڵا، “دیوانی چاودێری دارایی لە وردبینی خۆی بەردەوام دەبێت و پێویستە ئەوانیش لە ناردنی پشکی ھەرێمی کوردستان بەردەوامبن تا ئەوکاتەی وردبینیەکان تەواو دەبن”.
هه‌فته‌ى رابردوو د. نه‌رمین مه‌عروف، ئه‌ندامى لیژنه‌ى دارایی له ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق له‌باره‌ى ناردنى پشكى هه‌رێم له بودجه به SNNى راگه‌یاند، “وادەی خەرجكردنی بودجەی هەرێمی كوردستان لە نێوان 18 بۆ 25ی مانگدا دەبێت، لەو ماوەیەدا لیستی مووچەی فەرمانبەران لە عێراق خەرجدەكرێت، بەگەیشتنی پارەش دەستدەكرێت بە دابەشكردنی مووچەی مانگى ته‌مموز”.
تۆم باراک: کۆنترۆڵکردنی چەک لە عێراق دەستپێکی قۆناغێکی نوێیە لە مێژووی وڵاتەکەدا
21كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
20كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
ته‌مموز 6, 2021









