
ڤلادیمێر پوتین، سه‌رۆكى ڕوسیا | فۆتۆ: Thibault Camus/Reuters
SNN
سه‌رۆكى رووسیا رایده‌گه‌یه‌نێت، ئه‌مریكا ده‌یه‌وێت په‌یوه‌ندییه‌كانى خۆى له ئاسیا و زه‌ریاى هێمن دابڕێژێته‌وه به‌شێوه‌یه‌ك كه خزمه‌ت به به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانى خۆى بكات، ده‌شڵێت: “ڕۆژئاوا به‌نزین به ئاگرى شه‌ڕى ئۆكرانیادا ده‌كات”.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 15ى ئاب، ڤلادیمێر پوتین، سه‌رۆكى رووسیا له وتارێكى ڤیدیۆییدا كه له‌میانى یازده‌هه‌مین كۆنفرانسى نێوده‌وڵه‌تى بۆ ئاسایشى نێوده‌وڵه‌تى پێشكه‌شیكرد وتى: “ئه‌وه‌ى له ئۆكرانیا رووده‌دات له ئه‌نجامى بێباكى رۆژئاوایه و ئه‌وه‌ى وڵاتانى رۆژئاوا ده‌يكه‌ن له‌باره‌ى شه‌ڕى ئۆكرانیاوه وه‌ك ئه‌وه وایه به‌نزین به ئاگردا بكه‌یت”.
له به‌شێكى تر‌ى قسه‌كانیدا سه‌رۆكى رووسیا باسى له سیاسه‌تى ئه‌مریكا له ئاسیا كرد و ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو، “ئه‌مریكا له ئێستادا له هه‌وڵدایه بۆ ئه‌وه‌ى سیستمى په‌یوه‌ندییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كانى له ئاسیا و زه‌ریاى هێمن دابڕێژێته‌وه به‌شێوه‌یه‌ك كه له خزمه‌تى به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانیدا بن”.
ڤلادیمێر پوتین ئه‌وه‌شى روونكرده‌وه، “به‌شێك له وڵاتان ده‌یانه‌وێت ململانێكان قوڵتر بكه‌نه‌وه و به‌شێكى تر له وڵاتان ناچارى خواسته‌كانى خۆیان بكه‌ن”.
به وته‌ى سه‌رۆكى رووسیا، “وڵاتانى رۆژئاوا ده‌یانه‌وێت زۆرترین وڵات رابكێشنه ناو ململانێكانى تایبه‌ت به شه‌ڕى ئۆكرانیا بۆ ئه‌وه‌ى ئاگرى شه‌ڕه‌كه خۆشتر بكه‌ن”.
ئۆباما بۆ ترەمپ: جەنگی ئێران ناپێویست بوو و زەرەری گەورەی بە ئەمریکا گەیاندووە
10كاتژمێر لهمهوپێشئهمریكا بۆ هاووڵاتیانی: به‌په‌له عێراق بهجێبهێڵن
تشرینی یه‌كه‌م 24, 2026ئەکسیۆس: ئێران پیلانی تیرۆرکردنی بەرپرسانی باڵای ئەمریکای داڕشتووە
تشرینی یه‌كه‌م 24, 2026
هەواڵی زیاتر
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









