
بارانبارین له سلێمانى | فۆتۆ: SNN
SNN-
کەشناسی هەرێم ئاماژە بەوە دەکات کە سبەینێ پلەکانی گەرما کەمێک بەرزتر دەبنەوە و شارەزایەکی کەشناسیش دەڵێت:”لەمەودای هەفتەی کۆتایدا قۆناغێکی تری دابەزینی پلەکانی گەرما دەست پێبکات و پلەکانی گەرما چەند پلەیەکی تر دادەبەزێت کەش زیاتر دەگۆڕێت لەناوچەکانمان”.
شاڵاو هیدایەت، شارەزای کەشناسی زانیاری لەسەر وەزری دابارین داهاتوو ئاشکرا دەکات و دەڵێت:” لەمەودای هەفتەی کۆتایی ئەم مانگەو بەولاوە بارستە هەوایه ساردهکانی جەمسەری باکور دادەبەزن بەرەو ناوچەکانی خوارەوە بەرە بەرە نزمە پەستاکانیش چالاک دەکات و چالاکتر دەبن ئەمەش نیشانەی زۆر باشە بۆ لای خۆمان بەو واتایای کەشەکە زوو دەگۆرێت و وەرزی دابارینی داهاتوو زوتر دەستپێدەکات”.
شاڵاو هیدایەت، دەشڵێت:” دروست بوونی نزمە پەستانێکی کلاسیکی کە هەڵگڕی هەوای ساردو فێنکە لەسەر خۆرهەڵاتی ئەوروپا و خۆرئاوای ڕوسیا لەمەودای هەفتەی کۆتایی ئەم مانگەدا، دەبێتە دابەزینی پلەکانی گەرما لەسەر ناوچەکانمان بۆیە لەمەودای هەفتەی کۆتایدا قۆناغێکی تری دابەزینی پلەکانی گەرما دەست پێبکات و پلەکانی گەرما چەند پلەیەکی تر دادەبەزێت کەش زیاتر دەگۆڕێت لەناوچەکانمان”.
دەشڵێت: قۆناغ بەقۆناغ وەرزی گەرمای ئەمساڵ ماڵئاوایمان لێدەکات سەرەتاش لەناوچە شاخاویەکان و دواتریش دەشتایەکان و گەرمەسێرەکان لەم مانگەدا لەناوچە شاخاویه کان تەواو فەرق دەکات تایبەت ناو هەفتەی کۆتایی بۆ لای کۆتایی مانگەکەو بەولاوا لەمانگی نۆشدا دوای ماوەیەکی کەمی سەرەتا لەدەشتایی و گەرمەسێریەکانیش وەرزی گەرما بەرەو کشانەوە دەروات “.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی :
هەولێر : 44 پلەى سیلیزى
سلێمانی : 42پلەى سیلیزى
دهۆک : 44 پلەى سیلیزى
کەرکوک : 48 پلەى سیلیزى
هەڵەبجە : 44 پلەى سیلیزى
زاخۆ : 46 پلەى سیلیزى
حاجی ئۆمەران : 30 پلەى سیلیزى
سۆران : 44 پلەى سیلیزى
گەرمیان : 49 پلەى سیلیزى
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
21كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









