“ناكرێت لە دەرەوەی یاسای بودجە هیچ ڕێككەوتنێك بكرێت بۆ ناردنی پشكی هەرێم”

جەمال کۆچەر
SNN-عەلی حەمە سەعید
ئەندامێكی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئاماژە بەوەدەكات ناكرێت لە دەرەوەی پرۆژەیاسای بودجە و یاسای بەڕێوەبردنی دارایی فیدراڵی هیچ ڕێككەوتنێك بكرێت بۆ ناردنی پشكی هەرێم لە بودجە و مووچە، چونكە لە یاسای بودجەدا پشكی هەرێم دیاریكراوە و لە پەرلەمان پەسەندكراوە و دەبێت هەموولایەك پێوەی پابەندببن.
د. جەمال كۆچەر، ئەندامی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بە SNNی ڕاگەیاند: ئەو بڕەپارانەی كە لەمەودوا حكومەتی عێراق بۆ هەرێمی كوردستانی دەنێرێت ناچێتە چوارچێوەی ناردنی سولفە بەڵكوو دەبێت لە چوارچێوەی پرۆژەیاسای بودجە مامەڵە لەگەڵ هەرێمی كوردستان بكرێت، چونكە پرۆژە یاسای بودجە پەسەند كراوە و كەوتووەتە بواری جێبەجێكردنیشەوە و دەبێت هەموولایەك پێوەی پابەندبن.
ئاماژەی بەوەشكرد، ئەو شاندانەی كە لە حكومەتی هەرێمەوە دینە بەغدا دەبێت تەنها بۆ ئەوەبێن كە وردەكاری خەرجی و داهاتەكان بۆ حكومەتی عێراقی ڕوونبكەنەوە، بۆیە ناكرێت ئەو شاندانەی دێنە بەغدا بۆ دانوستان و گەیشتن بەڕێككەوتن بێن بۆ ناردرنی پشكی هەرێم چونكە لە پرۆژەیاسای بودجە پشكی هەرێم دیاریكراوە و دەبێت پشكی هەریم ڕەوانە بكرێت و هەریمیش پابەندی مادە و بڕگەكانی پرۆژەیاساكە بێت.
وتەكانی ئەو ئەندامەی لیژنەی دارایی لە كاتێكدایە كە تا ئێستا دیارنییە حكومەتی عێراق بە چ شێوازێك پشكی هەرێم ڕەوانە دەكات و حكومەتی هەرێمیش چەندین جار شاندی ڕەوانەی بەغدا كردووە بۆ ناردرنی پشكی هەرێم بەڵام تا ئێستا ناردرنی ئەو شاندانە هیچ ئەنجامێكی ئەوتۆیان نەبووە.
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
7كاتژمێر لهمهوپێشوەزارەتی نەوتی عێراق تیمێکی بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی بەنزین پێکهێنا
9كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
6كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
7كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
7كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
6كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
7كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
7كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









