ئەمساڵ زۆرترین هاووڵاتی لە سنووری هەولێر و كەمترینیش لە سنوری پارێزگای هەڵەبجە خنكاون

خنکان
SNN-عەلی حەمەسەعید
لەوەرزی هاوینی ئەمساڵ و بەهۆی مەلەكردن و سەردانیكردنی چەم و ڕووبارەكانی سنوری چوار پارێزگاكەی هەرێم تا ئێستا 61 هاووڵاتی و گەشتیار خنكاون، لەو ژمارەیەش زۆرترین هاووڵاتی لە سنووری پارێزگای هەولێر خنكاون كەمترینیش لە سنووری پارێزگای هەڵەبجە بووە، بەوتەی لایەنە پەیوەندیدارەكانیش لەگەڵ ئەوەی تابلۆی هۆشداری دانراوە لە چەم و ڕووبارەكان بەڵام وەك پێویست هاووڵاتیان پێوەی پابەند نابن.
ئیبراهیم عەبدولمەجید، بەڕێوەبەری راگەیاندن و پەیوەندییەكانی دەستەی گشتی گەشتوگوزاری هەرێم بە SNNی ڕاگەیاند: هۆكاری سەرەكی خنكانی هاووڵاتیان و گەشتیاران لە چەم و ڕووبارەكان بریتییە لە پابەندنەبوون بە رێنماییەكانی لایەنە پەیوەندیدارەكان و بەكارنەهێنانی كەرەستەی خۆپارێزی، هەرچەندە بۆ رێگری لە رووداوەكانی خنكان، چەند وەزارەت و فەرمانگە و دەستەیەكی حكومەتی هەرێمی كوردستان پلانێكمان داڕشتووە بۆ ئەوەی هاوئاهەنگی بكرێت بەڵام گەشتیاران وەك پێویست پابەندی ئەو ڕێنمایانە نابن.
ئاماژەی بەوەشكرد، ئەو شوێنانەی ئاویان لێ نزیكە دەبێت كەلووپەلی تایبەت بە مەلەكردن و كەلووپەلی تایبەت بە رزگاردنیشیان تێدا هەبێت جگە لە دانانی تابلۆی ئاگاداركردنەوە كە لەو شوێنە ئاو هەیە، بەتایبەت ئەمە بۆ ئەو شوێنانەیە كە لە پێشوودا رووداوی خنكانییان تێدا تۆمار كراوە، چونكە بەداخەوە حاڵەتەكانی خنكان لە چەم و ڕووباری شوێنە گەشتیارییەكان هێشتا بەرزە.
بەگوێرەی ئەو ئامارانەی كە لەناوەندی هاوبەشی هەماهەنگی قەیرانەكان لە وەزارەتی ناوخۆی حكومەتی هەرێم بە SNNدراون ئەوەخراوەتەڕوو، كوردستان لەسەرەتای ئەمساڵەوە لە هەرێمی كوردستان 61 كەس لە ئاوی رووبار و چەمەكاندا خنكاون، لەو ژمارەیە 27 كەسیان لە سنووری پارێزگای هەولێر و، 19یان لە پارێزگای دهۆك، 14یان لە پارێزگای سلێمانی بوون، لە پارێزگای هەڵەبجەش یەك كەس خنكاوە، هاوكات لە ئیدارەی زاخۆ 9 هاووڵاتی ولە سۆران شەش كەس و لە گەرمیان دوو كەس و لە ئیدارەی راپەڕینیش یەك كەس لە ئاودا خنكاون.
حکومەتی “سوپاس”؛ ئایا بە هەزار سوپاس لیترێک بەنزین دەکڕدرێت؟
تهمموز 21, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
12كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
12كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
14كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
12كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
12كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









