هەولێر ڕووبەڕووی کارەساتێکی مەترسیدار بووەتەوە

0
1518

عەلی حەمەسەعید-SNN

تادێت مەترسییەکانی کەمبوونەوەی ئاوی ژێرزەوی لەسنووری پارێزگای هەولێر ڕوو لە زیادبوون دەکەن و هەفتانە چەندین بیری ئاو بەتەواوی وشک دەبن و ئاستی ئاوی ژێرزەویش بۆ زیاتر لە650مەتر زیادیکردووە، بەرپرسانی پارێزگاکەش دەستەوسانن بەرامبەر بەو مەترسیەی ڕووی لە پایتەخت کردووە.

بەگوێرەی بەدواداچوونەكانی SNN بە پشتبەستن بەو زانیارییانەی كە لە بەڕێوەبەرایەتی ئاوی پارێزگای هەولێر وەریگرتوون ئەوەخراوەتەڕوو، لە ئێستادا هەزار و 350 بیر لەناو سەنتەری شار هەولێر و دەوروبەری لێدراون كە ڕۆژانە ئاو بۆ  لە %55ی دانیشتووانی شاری هەولێر دابیندەكەن، هاوكات ساڵی ڕابردووش بڕیار دراوە كە 138 بیری دیكە بۆ سەنتەری شاری هەولێر و دەوروبەری لێبدرێت بەوجۆرەش لە ئێستادا نزیكەی هەزار و 450 بیری ئاو لە سەنتەری هەولێر و دەوروبەری لێدراون.

ئاماژە بەوەشكراوە، ئاستی ئاوی ژێرزەوی لە هەولێر بەڕێژەیەكی زۆربەرچاو دابەزیوە و لە هەندێك شوێن ئاستی ئاوی ژیر زەوی گەیشتووتە 650 مەتر و دەیان بیریش  وشكیان كردووە.

بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی كەلە بەڕێوەبەری گشتی ئاو و ئاوەڕۆ لە وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزاری هەرێمی كوردستان بە SNNدراون ئەوەخراوەتەڕوو، لەماوەی 30 ساڵی ڕابردوودا ئاستی ئاوی ژێر زەوی لە سنوری پارێزگای هەولێر زیاد لە 400 مەتر دابەزینی بەخۆیەوە بینیوە بەوهۆیشەوە دەیان بیروشك بوون، لە بری ئەو بیرانەی لە هەولێر وشك بوون، بیری نوێ لێدەدرێت.

بەدواداچوونەکەی SNNلەکاتێکدایە کە عەلی حەمە ساڵح ئەندامی خولی پێنجەمی پەرلەمانی کوردستان ئەوەی رایگەیاندووە، شەو و رۆژی وا هەیە حەوت بیری ئاو وشك دەبن، ئاستی ئاوی ژێرزەویش دابەزیوە بۆ ئاستێكی مەترسیدار.

رونیشیكردووەتەوە، دەیان هەزار شوقە مەترسی نەمانی ئاویان هەیە، پارێزگارو هیچ كەس قسەی لەسەر ناكات و لە نێو پرۆژە دەیان بیریان لێداوە، دەریاچەی دەستكرد دروست دەكەن و نافورەی گەورە و دووملیۆن مەتر سەوزایی بەئاوی بیر بۆ یاریگای گۆڵف ئەوەش بۆ ئەوەی ڤێلایەك شەش بۆ 10 ملیۆن دۆلار بكات، لەسەنتەری شاریش 13 ملیۆن مەتریان وەرگرت كە بەهاكەی نزیكەی پێنج ملیار دۆلارە، با هەزاران كۆڵانیش بێ ئاوبن.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this