جۆرێكى نوێى كۆرۆنا له 6 وڵات بڵاوبووه‌ته‌وه كه “ده‌بێته هۆكارى شه‌پۆلێى نوێى تووشبوون و مردن”

نه‌خۆشخانه‌ى (شه‌هید تاهیر عه‌لى والى به‌گ) تایبه‌ت به كۆرۆنا له سلێمانى | فۆتۆ: SNN
SNN
رێكخراوى ته‌ندروستى جیهانى ئاشكرایده‌كات، جۆرێكى گه‌شه‌سه‌ندووى ڤایرۆسى كۆرۆنا له به‌شێك له وڵاتانى ئه‌وروپا و ئه‌فریقا و ئه‌مریكا بڵاوبووه‌ته‌وه كه 35گۆڕانكارى به‌سه‌ر پێكهاته‌كه‌یدا هاتووه .
به‌پێى زانیارییه‌كانى رێكخراوى ته‌ندروستى جیهانى، “جۆره نوێیه‌كه‌ى ڤایرۆسى كۆرۆنا ناوى (PA2.86) و 35 گۆڕانكارى له پێكهاته‌كه‌یدا به‌دیكراوه به به‌راورد به جۆره‌باوه‌كانى تر‌ى ڤایرۆسه‌كه، له ئێستادا له سویسرا، باشووری ئەفریقا، ئیسرائیل، دانیمارک، ئەمەریکا و بەریتانیا بڵاوبووه‌ته‌وه”.
رێكخراوه‌كه‌ش ئاشكراشیكردووه، “جۆره نوێیه‌كه‌ى ڤایرۆسه‌كه له 24ى ته‌مموزى ئه‌مساڵ له دانیمارك بۆ یه‌كه‌مجار دۆزراوه‌ته‌وه له‌نێو پشكنینى هاووڵاتیان له فڕۆكه‌خانه‌كان”.
12 زاناى ته‌ندروستى له سه‌رانسه‌ى جیهان، “به پێویستى ده‌زانن به‌دواداچوون بۆ كۆرۆنا نوێیه‌كه بكرێت” و ، “به‌دووریشى نازانن ببێته هۆكارى شه‌پۆلێكى نوێى تووشبوون و مردن، به له‌به‌رچاوگرتنى ئه‌و ڤاكسینه باوانه‌ى گه‌شه‌یان پێدراوه بۆ ڤایرۆسى كۆرۆنا”.
ماریا ڤان کیرخۆڤ، پسپۆڕى تایبه‌تى كۆرۆنا له رێكخراوى ته‌ندروستى جیهانیی له‌و باره‌یه‌وه ده‌ڵێت: “هێشنا ژماره‌ى تووشبووه‌كان كه‌من، به‌ڵام به له‌به‌رچاوگرتنى ئه‌وه‌ى تووشبووه‌كان له ناوچه‌ى جیاوازن و په‌یوه‌ندیان به یه‌كه‌وه نییه، ڤایرۆسه‌كه به‌شێوه‌یه‌كى به‌ربڵاوتر بڵاوده‌بێته‌وه له جیهاندا له‌وه‌ى كه ئێستا هه‌یه”.
به وته‌ى ڤان کیرخۆڤ، “ده‌كرێت ئه‌و ڤاكسینانه‌ى كه هه‌یه ببێته به‌ربه‌ست له‌به‌رده‌م به‌رزبوونه‌وه‌ى رێژه‌ى مردن به ڤایرۆسه‌كه”.
ئه‌مریكا بۆ هاووڵاتیانی: به‌په‌له عێراق بهجێبهێڵن
15كاتژمێر لهمهوپێشئەکسیۆس: ئێران پیلانی تیرۆرکردنی بەرپرسانی باڵای ئەمریکای داڕشتووە
20كاتژمێر لهمهوپێشلە تبتی چین بومەلەرزە ڕوویدا و تاوەکو ئستا 16 کەس گیانیان لەدەستداوە
تشرینی یه‌كه‌م 23, 2026
هەواڵی زیاتر
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
15كاتژمێر لهمهوپێش -
ئه‌مریكا بۆ هاووڵاتیانی: به‌په‌له عێراق بهجێبهێڵن
15كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
15كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









