بریكارى پێشووترى وه‌زاره‌تى دارایی عێراق چاره‌سه‌رى كێشه‌ى نه‌رنادنى به‌شه بوجه‌ى هه‌رێم ئاشكرا ده‌كات

دراوى 25 هه‌زار دینارى عێراق | فۆتۆ: SNN
SNN
بریكارى پێشووترى وه‌زاره‌تى دارایی عێراق رایده‌گه‌یه‌نێت، رێكنه‌كه‌وتنى هه‌ولێر و به‌غدا له‌سه‌ر راده‌ستكردنى داهاته نا نه‌وتیيه‌كان هۆكارى نه‌ناردنى به‌شه بودجه‌ى هه‌رێمه له‌لایه‌ن به‌غداوه، چاره‌سه‌ره‌كه‌شى ده‌خاته‌ڕوو.
بڕیار بوو ئه‌مڕۆ هه‌ینى 25ى ئاب، شاندى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان به‌مه‌به‌ستى گفتوگۆكردن له‌سه‌ر ورده‌كارییه ته‌كنیكییه‌كانى ناردنى پشكى هه‌رێم له یاساى بودجه‌ى عێراق و ره‌شنووسى یاساى نه‌وت و غاز سه‌ردانى به‌غدا بكه‌ن، به‌ڵام سه‌ردانه‌كه بۆ كاتێكى نادیار دواخرا.
له باره‌ى نه‌ناردنى پشكى هه‌رێم له‌لایه‌ن به‌غداوه، فازل نه‌بى، بریكارى پێشووترى وه‌زاره‌تى دارایی عێراق رایگه‌یاند، “ته‌نیا یه‌ك خاڵ هه‌یه كه رێگرى ده‌كات له ناردنى به‌شه بودجه‌ى هه‌رێم، كه ئه‌ویش بریتیه له، بابه‌تى داهاته نا نه‌وتیيه‌كان”.
له‌باره‌ى چاره‌سه‌رى ئه‌م بابه‌ته‌وه فازل نه‌بى ده‌ڵێت: “پێویسته داهات و پشكى هه‌رێم دابه‌شبكرێت به‌سه‌ر 12 مانگدا، داهاته نا نه‌وتیه‌كه‌ى لێ كه‌مبكرێته‌وه به‌بێ گه‌ڕاندنه‌وه‌ى بۆ به‌غدا، پاشان مقاسه (یه‌كسانكردن)ى بۆ بكرێت، واته داهاته نا نه‌وتیه‌كه ته‌نیا به ژماره بگه‌ڕێنرێته‌وه بۆ به‌غدا نه‌وه‌ك له‌ڕووى داراییه‌وه، دواتر وه‌زاره‌تى دارایی داهاته نا نه‌وتیه‌كه‌ى لێ كه‌مبكاته‌وه و ئه‌و پاره‌یه‌ى كه بۆى ده‌رده‌چێت له هاوكێشه داراییه‌كه‌دا ره‌وانه‌ى هه‌رێمى بكات”.
به وته‌ى فازل نه‌بى، “ئه‌م رێگه چاره‌یه ده‌توانێت كێشه‌كه چاره‌سه‌ر بكات، به‌تایبه‌تیش ئه‌وه‌ى كه په‌یوه‌سته به پرسى مووچه‌وه”.
كۆتا سه‌ردانى شاندى هه‌رێم بۆ به‌غدا له 15ى ئاب، بوو كه له‌باره‌ى ناوه‌ڕۆكه‌كه‌یه‌وه ئومێد سەباح، سەرۆکی دیوانی سەرۆکایەتیی حکومەتی هەرێمی کوردستان وتى: “تاوتوێى پرسى بودجه‌مان كردووه له‌گه‌ڵ به‌رپرسانى عێراق”.
هێرشی موشەکی کرایە سەر ڕیازی پایتەختی سعودییە
20كاتژمێر لهمهوپێشترەمپ: ئێران هۆکاری بەرزبوونەوەی نرخی نەوتە
تشرینی یه‌كه‌م 23, 2026نیویۆرک تایمز: ئەمریکا و ئیسرائیل خۆیان بۆ هێرشی گەورەو لەناکاو بۆ سەر ئێران ئامادە دەکەن
تشرینی یه‌كه‌م 22, 2026
هەواڵی زیاتر
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
16كاتژمێر لهمهوپێش -
ئه‌مریكا بۆ هاووڵاتیانی: به‌په‌له عێراق بهجێبهێڵن
16كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
16كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









