هه‌ولێر و به‌غدا له‌سه‌ر رێكخستنه‌وه‌ى باج رێككه‌وتن واژوو ده‌كه‌ن

دراوى 10 هه‌زارى عێراق | فۆتۆ: SNN
SNN
به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى ده‌سته‌ى باجى عێراق رایده‌گه‌یه‌نێت، له‌گه‌ڵ حكومه‌تى هه‌رێم رێككه‌وتوون كه راپۆرتێك واژوو بكه‌ن به‌مه‌به‌ستى رێكخستنه‌وه‌ى باج، ده‌شڵێت: “به‌و ستراتیجه‌ى په‌یڕه‌ویان كردووه له چوار مانگدا زیاتر له 2 ترلیۆن دینار داهاتیان كۆكردووه‌ته‌وه”.
ئه‌مڕۆ هه‌ینى 25ى حوزه‌یران، عەلی وەعد عەلاوی، بەرێوەبەری گشتی دەستەی گشتی باجى عێراق رايگه‌یاند، “له‌گه‌ڵ حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان گه‌یشتوون به رێككه‌وتن له‌سه‌ر واژووكردنى راپۆرتێك بۆ رێكخستنه‌وه‌ى باج”.
له‌باره‌ى ناوه‌ڕۆكى راپۆرتهكهوه عەلی وەعد عەلاوی ئه‌وه‌شى روونكردووه‌ته‌وه، “راپۆرته‌كه له 15 مادده پێكهاتووه و له ساڵى 2003ه‌وه ئه‌وه یه‌كه‌مجاره راپۆرتى له‌و شێوه‌یه له‌لایه‌ن حكومه‌تى هه‌رێم و ناوه‌نده‌وه رێككه‌وتنى له‌سه‌ر بكرێت”.
به وته‌ى بەرێوەبەری گشتی دەستەی گشتی باجى عێراق، “ویستێکی راستەقینە لەلایەن بەرپرسانی هەرێم و حکومەتی ناوەندیشەوە هه‌یه، بۆ چارەسەرکردنی هەموو کێشەکانى په‌یوه‌ست به باج”.
عەلی وەعد عەلاوی له‌باره‌ى كاريگهرییى ئه‌و ستراتیجه‌ى كه گرتویانه‌ته‌به‌ر ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، “له ماوه‌ى چوار مانگى رابردوودا نزیكه‌ى دوو ترلیۆن و 585 ملیار دینار داهاتمان هه‌بووه، كاركهكانمان رێگرى ده‌كه‌ن له دووباره بوونه‌وه‌ى رووداوه‌كانى وه‌ك دزى سه‌ده”.
بابه‌تى رێكخستنه‌وه‌ى باج یه‌كێكه له‌و خاڵانه‌ى كه حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان زۆرترین كارى له‌سه‌ر كردووه له‌ماوه‌ى ته‌مه‌نى كابینه‌ى 9دا و سه‌ره‌ڕاى ناڕه‌زایه‌تى هاووڵاتیيان له زیادبوونى رێژه‌ى باج به هه‌موو شێوه‌كانیه‌وه، به‌ڵام مه‌سرور بارزانى، سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێم ده‌ڵێت: “كابینه‌كه‌ى سه‌ركه‌وتووبووه له رێكخستنه‌وه‌ى باج، ئه‌وه‌ى كردوویه‌تى رێكخستنه‌وه بووه نه‌وه‌ك زیادكردنى باج له‌سه‌ر هاووڵاتییان”.
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
20كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
21كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
22كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
22كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
20كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
21كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
22كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021








