پەرلەمانتارێک دیارترین خاڵی ناکۆکی نێوان هەرێم و بەغدا لەسەر یاسای نەوت و غاز ئاشکراکرد

SNN
پەرلەمانتارێکی سەر بە هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا ئەو خاڵانەی خستووەتە ڕوو، کە هەرێم و بەغدا لەسەر تێپەڕاندنی یاسای نەوت و غاز ناکۆکن.
ئەحمەد فەوواز وەتیفی پەڕلەمانتاری دەوڵەتی یاسا لە لێدوانێکی رۆژنامەوانییدا رایگەیاند، گرنگترین ئاستەنگی لە بەردەم تێپەڕاندنی یاسای نەوت و غاز، هەبوونی ناکۆکییە لەسەر میکانیزمی هەناردەکردنی نەوت و داهاتەکانی نەوت لە نێوان بەغدا و هەرێمدا، هەر بۆیە بە دەرکردنی یاسای نەوت و غاز دەتوانرێت کۆتایی بە ناکۆکییەکانی نێوان حکومەتی بەغدا و هەرێمی کوردستان بهێنرێت.
ئەو پەرلەمانتارە ئاماژەی بەوەکردووە، جگە لەبابەتی میکانیزمی هەناردەکردنی نەوت و داهاتەکانی نەوت، پرسی دەسەڵاتی هەرێم و پارێزگاکان لە ئیدارەدانی دامەزراوە نەوتییەکاندا یەکێکی ترە لەو خاڵانەی هەرێمو بەغدا لەسەری ناکۆکن.
هێرشی موشەکی کرایە سەر ڕیازی پایتەختی سعودییە
تشرینی یهكهم 24, 2026
هەواڵی زیاتر
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









