نوێترین زانیاری لەبارەی كردنەوەی لقی سلێمانی بانكی ناوەندی عێراق

بانکی ناوەندی عێراق
SNN-عەلی حەمەسەعید
ئەندامێكی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئاماژەبەوەدەكات بەرپرسانی بانكی ناوەندیی عێراق بەڵێنیانداوە كە ئۆفیسێكی بانكی ناوەندیی عێراق لە سلێمانی بكەنەوە بەوەش هاووڵاتییان هاوشێوەی پارێزگاكانی ناوەڕاست و باشووری عێراق سوودمەنددەبن لە وەرگرتنی ئەو قەرز و پێشینانەی كە دەدرێتە هاووڵاتیان و مووچەخۆران.
د. نەرمین مەعروف ئەندامی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بە SNNی ڕاگەیاند: “بەمەبەستی كردنەوەی لقێكی بانكی ناوەندیی عێراق لە سلێمانی وەكو لیژنەی دارایی لەگەڵ محەمەد شیاع سودانی سەرۆكوەزیرانی عێراق كۆبوونەوەی تایبەت بەو پرسەمان ئەنجامداوە ونووسراوێكی تایبەت بەو بابەتەشمان ئاراستەی سەرۆكوەزیرانی عێراق كردووە”.
ئاماژەی بەوەشكرد، “دوای سەردانیكردنی سەرۆكوەزیرانی عێراق بۆ هەمان مەبەست سەردانی بانكی ناوەندیی عێراقیشمان كردووە و بەدواداچوونمان بۆ ئەو نووسراوەكردووە كە كە خودی سەرۆكوەزیران ئاڕاستەی بانكی ناوەندی عێراقی كردووە بەمەبەسی كردنەوەی لقێكی بانكی ناوەندی لە پارێزگای سلێمانی”.
ئەو ئەندامەی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئەوەشی خستەڕوو، “پارێزگار و بەرپرسانی بانكی ناوەندیی عێراق ئامادەییان دەربڕیوە كە ئۆفیسێكی بانكی ناوەندی لە سلێمانی بكەنەوە كە هەمان كاری لقەكانی دیكەی بانكی ناوەندی لەبەغدا و پارێزگاكانی دیكەی عێراق لە سلێمانی بكات و ڕاستەوخۆ بە بانكی ناوەندییەوە دەبەسترێتەوە بە كردنەوەی ئەو ئۆفیسەش هاووڵاتیان و مووچەخۆران دەتوانن لە وەرگرتنی پێشینە و قەرزەكان عێراق سوودمەندبن”.
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
14كاتژمێر لهمهوپێشنرخی گۆشتی سور گەیشتە 28 هەزار دینار، دەگاتە 30 هەزار دینار؟
تهمموز 21, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
12كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
12كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
14كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
12كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
12كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









