
دراوى 25 هه‌زار دینارى عێراق | فۆتۆ: SNN
SNN
وته‌بێژى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان ده‌ڵێت: حكومه‌تى هه‌رێم پاره‌ى نییه تاوه‌كو ده‌ستبه دابه‌شكردنى مووچه بكات، ده‌شڵێت: “به‌ته‌واوه‌تى پشت به‌و پاره‌یه ده‌به‌ستین كه به‌غدا بۆمان ده‌نێرێت بۆ دابه‌شكردنى مووچه”.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 29ى ئابه، به‌ڵام مووچه‌خۆرانى هه‌رێم ته‌نیا مووچه‌ى مانگى حوزه‌یرانیان وه‌رگرتووه و مووچه‌ى مانگه‌كانى ته‌مموز و ئابیان وه‌رنه‌گرتووه و له ئێستادا له چاوه‌ڕوانى دابه‌شكردنى مووچه‌دان.
پێشه‌وا هه‌ورامانى، وته‌بێژى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له‌و باره‌یه‌وه به میدیاكانى عێراقى راگه‌یاند، “ئێمه هه‌موو مه‌رج و پابه‌ندییه‌كانى سه‌رشانى خۆمان به‌رامبه‌ر حكومه‌تى ناوه‌ندى جێبه‌جێ كردووه، به‌ڵام ئه‌وه‌ى جێگه‌ى سه‌رسوڕمانه ئه‌وه‌یه به‌غدا خۆى له ناردنى پشكى بودجه‌ى هه‌رێم ده‌دزێته‌وه، ناشزانین هۆكارى ئه‌م بابه‌ته چییه”.
له‌باره‌ى ئه‌گه‌رى دابه‌شكردنى مووچه، وته‌بێژى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان باس له‌وه‌شده‌كات، “حكومه‌ت پاره‌ى دابه‌شكردنى مووچه‌ى مووچه‌خۆرانى نییه، چونكه هه‌نارده‌ى نه‌وت راگیراوه، ئێمه‌ش به ته‌واوه‌تى پشت به‌و پاره‌یه ده‌به‌ستین كه به‌غدا ده‌ینێرێت بۆ دابه‌شكردنى مووچه. فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم مافى ئه‌وه‌یان هه‌یه وه‌ك فه‌رمانبه‌رانى پارێزگاكانى تر‌ى عێراق له‌كاتى خۆیدا مووچه وه‌ربگرن”.
به وته‌ى غه‌ریب ئه‌حمه‌د، ئه‌ندامى فراكسیۆنى یه‌كێتى له ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق، “هۆكارى دواكه‌وتنى ناردنى پشكى هه‌رێم ته‌كنیكیه”، و له‌و باره‌یه‌وه ده‌ڵێت: “دواكه‌وتنه‌كه به‌هیچ شێوه‌یه‌ك سیاسى نییه، به‌ڵكو ته‌كنیكییه و په‌یوه‌ندى به كێشه ته‌كنیكییه داراییه‌كانى نێوان هه‌ولێر و به‌غداوه هه‌یه”.
دوێنێ دووشه‌ممه عه‌لى حه‌مه‌ساڵح، ئه‌ندامى ده‌ستله‌كاركێشاوه‌ى په‌رله‌مانى كوردستان له په‌ڕه‌ى تایبه‌تى خۆى له تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تى فه‌یسبووك له‌باره‌ى ئه‌گه‌رى ناردنى پشكى بودجه‌ى هه‌رێم له به‌غداوه ئاشكراى كرد، “دیوانى چاودێرى دارایی عێراق به‌شێوه‌یه‌كى ورد به‌دواداچوونیان بۆ داتاكانى حکومەتی هه‌رێمی کوردستان كردووه. سبه‌ى داتاكان ده‌خه‌نه به‌رده‌ست وه‌زاره‌تى دارایی عێراق و ئه‌وانیش ره‌وانه‌ى ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیرانى ده‌كه‌ن. پێده‌چێت له دوو رۆژى داهاتوودا عێراق كه‌متر له 500 ملیار دینار ره‌وانه‌ى هه‌رێم بكات كه به‌یه‌كه‌وه له‌گه‌ڵ داهاتى ناوخۆ و داهاتى نه‌وت مووچه‌ى پێدابینبكرێت”.
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێشعەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
20كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
ته‌مموز 6, 2021









