ئەرمینیا: دوو سەربازمان بە تەقەی هێزەکانی ئازەربایجان کوژراون

دیمهنێك له گرژى و خۆپیشاندانهكانى دوێنێى كهركوك | فۆتۆ: KirkukNow
SNN
گرژی لە سەر سنووری ئەرمینیا و ئازەربایجان هاتە ئاراوە و بەهۆیەوە دوو سەربازی ئەرمەنی کوژران و سەربازێکی دیکەش برینداربوو.
لەو بارەوە وەزارەتی بەرگریی ئەرمینیا رایگەیاند، کە لە نزیک شاری سۆتک سوپای ئازەربایخان تەقەیان لە بنکەیەکی سەربازی هێزەکانی سەر بە حکومەتی یەریڤان کردووە و بە هۆیەوە دوو سەرباز کوژراون و سەربازێکیش برینداربووە.
ئەو ناوچەیە دەکەوێتە باشووری رۆژهەڵاتی ئەرمینیاوە و چەندین جار لەو شوێنە شەڕ لەنێوان سوپای ئەو وڵاتە و سوپای ئازەربایجاندا روویداوە.
پێشتریش لە 28ی حوزەیراندا چوار سەربازی ئەرمینیا لەو ناوچەیە کوژرابوون.
نیکۆل پاشینیان سەرۆکوەزیرانی ئەرمینیا لەناوەڕاستی مانگی تەمووزدا بە ئاژانسی فرانس پرێسی راگەیاندبوو، کە ئەگەری هەیە شەڕێکی نوێ لە نێوان وڵاتەکەی و ئازەربایجاندا هەڵبگیرسێتەوە.
لە نێوان 27ی ئەیلول و 10ی تشرینی دووەمی 2020 شەڕێکی قورس لە نێوان هەردوو وڵات لەسەر ناوچەی قەرەباغ هاتە ئاراوە، کە تیایدا ئازەربایجان بە پشتیوانی تورکیا توانی دەست بە سەر زۆربەی ناوچە جێناکۆکەکانی نێوانیان بگرێت.
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
6كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
7كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
7كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
6كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
7كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
7كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









