“ھێشتا بۆ دووبارە ئاوەدانکردنەوەی نەینەوا پێویستمان بە پاڵپشتیی نێودەوڵەتیی ھەیە”

SNN
عەلی عومەر خدر یاریدەدەری پارێزگاری نەینەوا بۆ کاروباری ئاوارەکان و ڕێکخراوەکان، ڕایگەیاند کە ھێشتا بۆ دووبارە ئاوەدانکردنەوەی نەینەوا پێویستیان بە پاڵپشتیی نێودەوڵەتیی ھەیە، چونکە ھێشتا بەشێک لە ژێرخانی پارێزگاکە کە بەھۆی شەڕ و پێکدادانەکانی دژبە ڕێکخراوی تیرۆیستی داعش زیانیان بەرکەوتووە، بونیاد نەنراونەتەوە.
شەڕ و پێکدادانەکانی دژبە بە ڕێکخراوی تیرۆیستی داعش لە ساڵی 2014 تا ساڵی 2017، زیانی زۆری بەر باڵەخانە، خانوو، ژێرخان، مزگەوت، کڵێسا، رێگاکان، شوێنەوارە مێژووییەکان و فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی مووسڵ کەوت.
ھەروەھا لە ماوەکانی ڕابردوودا، نەتەوە یەکگرتووەکان لە ئامارێکدا بڵاوی کردبوویەوە کە بەھۆی شەڕ و پێکدادانی ھێزە ئەمنییەکانی عێراق دژبە تیرۆریستانی داعش لە میانی کۆنتڕۆڵکردنەوەی بەری ڕاستی مووسڵ، زیان بەر 12 ھەزار خانوو لە ناوچەی مووسڵی کۆن کەوتووە.
بە وتەی بەرپرسانی عێراق، بەھۆی داگیرکردنی شاری مووسڵ لەلایەن ڕێکخراوی تیرۆریستی داعش، بەرێژەی سەدا 70 زیان بە ژێرخانی شارەکە کەوتووە و ڕایانگەیاندووە کە زیانە ماددییەکانی شەڕی مووسڵ بە 100 ملیار دۆلار خەمڵێندراوە، بەڵام لە ساڵی 2014دا تا 2017دا، 15 ملیار دۆلار بۆ ئاوەدانکردنەوەی ژێرخانی شارەکە خەرجکراوە.
یاریدەدەری پارێزگاری نەینەوا بۆ کاروباری ئاوارەکان و ڕێکخراوەکان، عەلی عومەر خدر لە لێدوانێکی تایبەتدا بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو لەبارەی دووبارە ئاوەدانکردنەوەی ژێرخانی پارێزگای نەینەوا ڕایگەیاند: “دوای کۆنترۆڵکردنەوەی پارێزگای نەینەوا لە دەستی ڕێکخراوی تیرۆریستیی داعش، شارەزایانی نێودەوڵەتیی ھەڵسەنگاندنیان بۆ زیانەکان کرد و ئاماژەیان بەوەدا کە دووبارە ئاوەدانکردنەوەی ژێرخانی پارێزگای نەینەوا، پێوستی بە بڕی 15 ملیار دۆلار ھەیە”.
عەلی عومەر خدر وتیشی: “لەئێستادا، پڕۆسەی دووبارە ئاوەدانکردنەوەی ژێرخانی پارێزگای نەینەوا، زۆر بەباشی بەڕێوەدەچێت، بەڵام ھێشتا پێویستمان بە پاڵپشتی نێودەوڵەتیی ھەیە بۆ دووبارە ئاودانکردنەوەی ناوچەکانی نەینەوا، بە تایبەتی لە قەزای شنگال”.
یاریدەدەری پارێزگاری نەینەوا بۆ کاروباری ئاوارەکان و ڕێکخراوەکان لەبارەی قەرەبووکردنەوەی زیانلێکەوتوانی پارێزگای نەینەوا وتی: “بەھۆی ئۆپەراسیۆنەکانی دژبە داعش، خەڵکی زۆر زیانیان بەرکەتوووە، تا ئێستا 20 ھەزار کەس لە مووسڵ قەرەبووی زیانەکانیان وەرگرتووە، ئەمە وێرای ئەوەی ھێشتا 40 ھەزار کەسی زیانلێکەوتوو لە مووسڵ و، 12 ھەزار کەسیش لە قەزای شنگال ماون بۆ ئەوەی قەرەبوو بکرێنەوە، چاوەڕان دەکەین سەرجەم زیانلێکەوتووەکان لە پارێزگای نەینەوا قەرەبوو بکرێنەوە”.
هاوکات قایمقامی قەزای تەلەعفەر، نەشئەت سادق لە لێدوانێکیدا باسی لەو زیانانە کرد کە بەھۆی شەڕەکانی دژبە ڕێکخراوی تیرۆریستیی داعش بە قەزای تەلەعفەر کەوتووە و وتی: “قەزای تەلەعفەر یەکێک لەو ناوچانەیە کە بەھۆی ئۆپەراسیۆنەکانی دژبە ڕێکخراوی تیرۆریستیی داعش زۆرترین زیانی بەرکەوتووە، تەنانەت لە ساڵی 2017دا، لەلایەن ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراقەوە وەک ناوچەکەیەکی کارەساتبار ناسێندراوە، ئەوەیش بەھۆی ئەوەی کە دوایین شەڕ و پێکدادانەکانی دژبە ڕێکخراوە تیرۆریستییەکە لە سنووری پارێزگای نەینەوا لە قەزای تەلەعفەر ڕوویدا”.
نەشئەت سادق ئاماژەی بەوەیشدا، بەھۆی ئۆپەراسیۆنەکانی دژبە ڕیکخراوی تیرۆریستی داعش، سەرجەم دانیشتووانی قەزای تەلەعفەر ئاوارەبوون و گوتی: “ھێشتا، 10 ھەزار کەس لە قەزای تەلەعفەر ئاوارەن و بەشێکیان ڕوویان لە تورکیا کردووە و بەشێکی دیکەیشیان ڕوویان لە ھەرێم و شاری مووسڵ کردووە”.
وتیشی: “وەک ھاندانێک لە گەڕانەوەی ئاوارەکان بۆ زێدی خۆیان، بەرنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ نیشتەجێبوون(UN HABITAT) لە ماوەکانی ڕابردوودا، ژمارەیەک پڕۆژەی گرنگی لە قەزاکە جێبەجێ کردووە کە ئێستا دانیشتووانی قەزاکە لێی سوودمەندبوون، لەنێویاندا بونیادنانی 400 یەکەی نیشتەجێبوون بۆ ئەو خێزانانەی کە لە میانی شەڕ و پێکدادانەکانی دژبە ڕێکخراوی تیرۆریستیی داعش خانووەکانیان ڕووخا بوون، ھەروەھا ڕاھێنان بە گەنجان لەسەر پیشە بۆ ئەوەی بتوانن بژێوی خۆیان دابین بکەن”.
قایمقامی قەزای تەلەعفەر، نەشئەت سادق باسی لەوەیش کرد کە ئەوان وەک حکوومەتی خۆجێیی بەشداربوون لەو پڕۆژانەی کە لەلایەن بەرنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ نیشتەجێبوون لە قەزای تەلەعفەر جێبەجێ کراون و وتی: “وەک حکوومەتی خۆجێیی توانیوومانە، زۆرێک لەو ئاستەنگانە لاببەین کە ڕێگریبوون لە بەردەم (UN HABITAT) بۆ جێبەجێکردنی پڕۆژە گرنگەکان لە قەزای تەلەعفەر”.
لەئێستادا حکوومەتی عێراق بە پاڵپشتی نێودەوڵەتیی، ھەوڵەکانی بۆ دووبارە ئاوەدانکردنەوەی ژێرخانی پارێزگای نەینەوا خستووەتەگەڕ.
تۆم باراک: کۆنترۆڵکردنی چەک لە عێراق دەستپێکی قۆناغێکی نوێیە لە مێژووی وڵاتەکەدا
21كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
20كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









