
محه‌مه‌د شیاع سودانى، سه‌رۆكوه‌زیرانى عێراق | فۆتۆ: SNN
SNN
سه‌ركرده‌یه‌كى چوارچێوه‌ى هه‌ماهه‌نگى رایده‌گه‌یه‌نێت، ئه‌گه‌رى زۆره سبه‌ى شه‌ممه سه‌رۆكوه‌زیرانى عێراق سه‌ردانى كه‌ركوك بكات، ده‌شڵێت: “سه‌ردانه‌كه‌ى سه‌رۆكوه‌زیران سێ په‌یامى گرنگى له خۆگرتووه”.
ئه‌مڕۆ هه‌ینى 8ى ئاب، توركى عهتبى، سه‌ركرده له هاوپه‌یمانى چوارچێوى هه‌ماهه‌نگى به میدیاكانى عێراقى راگه‌یاند، “به ئه‌گه‌رێكى زۆر سبه‌ى محه‌مه‌د شیاع سودانى، سه‌رۆكوه‌زیرانى عێراق سه‌ردانى كه‌ركوك ده‌كات. سه‌رۆكوه‌زیران له گرژییه‌كانى كه‌ركوكدا راسته‌وخۆ په‌یوه‌نديى له‌گه‌ڵ هێزه ئه‌منییه‌كانى كه‌ركوك هه‌بووه و خۆى سه‌رپه‌رشتى دۆخى ئه‌منى شاره‌كه‌ى كردووه”.
له به‌شێكى تر‌ى قسه‌كانیدا له وه‌ڵامى ئه‌و پرسیاره‌ى ئایا سه‌ردانه‌كه‌ى سه‌رۆكوه‌زیران چ په‌یامێكى تێدایه؟ ئه‌و سه‌ركرده‌یه‌ى چوارچێوه‌ى هه‌ماهه‌نگى ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو، “سه‌رۆكوه‌زیران ده‌یه‌وێت جه‌خت له‌سه‌ر سه‌روه‌رى یاسا، پاراستنى خوێنى هاووڵاتییانى مه‌ده‌نى بكاته‌وه، ده‌شیه‌وێت ئه‌و په‌یامه بدات به هه‌مووان كه تێكدانى ئارامى و ئاسایشى كه‌ركوك هێڵى سووره و یاسا كۆتا شته كه پێویسته هه‌مووان بۆى بگه‌ڕێنه‌وه”.
به وته‌ى توركى عهتبى، “سه‌رجه‌م هێزه سیاسیه‌كان كۆكن له‌گه‌ڵ هه‌ڵوێسته‌كانى سوودانى له‌سه‌ر دۆسیه‌ى كه‌ركوك، به‌و پێیه‌ى دۆسیه‌ى ئه‌و شاره دۆسیه‌یه‌كى ئاڵۆزه”.
قسه‌كانى ئه‌و سه‌ركرده‌یه‌ى چوارچێوه‌ى هه‌ماهه‌نگى له‌كاتێكدایه كه سه‌ره‌تاى ئه‌م هه‌فته‌یه كه‌ركوك خۆپیشاندان و گرژى به‌خۆیه‌وه بینى و “له ئه‌نجامى گرژییه‌كان چوار گه‌نجى كورد شه‌هید بوون و 15ى تریش بریندار بوون”، به وته‌ى پۆلیسى كه‌ركوك.
چیرۆكى گرژییه‌كانى كه‌ركوك ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ بڕیارێكى محه‌مه‌د شیاع سودانى، سه‌رۆكوه‌زیرانى عێراق كه بڕیاریدا به چۆڵكردن و راده‌ستكردنه‌وه‌ى بیناى ئۆپراسیۆنه هاوبه‌شه‌كانى كه‌ركوك به پارتى دیمو‌كراتى كوردستان، له به‌رامبه‌ریشدا له رۆژى 27ی ئاب، له‌به‌رده‌م بیناى ئۆپراسیۆنه هاوبه‌شه‌كان خه‌یمه هه‌ڵدرا و خۆپیشاندان ئه‌نجامدرا له‌دژى گه‌ڕانه‌وه پارتى. له رۆژى شه‌ممه‌ى سه‌ره‌تاى ئه‌م هه‌فته‌یه لایه‌نگرانى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان تێكه‌ڵى خۆپیشاندانه‌كانى كاسبكارانى كه‌ركوك بوون و چوونه به‌رده‌م باره‌گاى ئۆپراسیۆنه هاوبه‌شه‌كانى كه‌ركوك و گرژى دروست بوو، له ئه‌نجامدا 24 كاتژمێر قه‌ده‌غه‌ى هاتووچۆ له شاره‌كه راگه‌یه‌نرا تاوه‌كو دۆخه‌كه ئاسایی ببێته‌وه.
رووداوه‌كان كاردانه‌وه‌ى زۆریان به‌دواى خۆیاندا هێنا، بافڵ تاڵه‌بانى، سه‌رۆكى یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان یه‌كێك بوو له‌و سیاسه‌تمه‌دارانه‌ى كه هه‌ڵوێستى خۆى له‌باره‌یانه‌وه ده‌ربڕى و له به‌یاننامه‌یه‌كدا وتى: “وێڕای ئەوەی بەتوندی ئیدانەی هەموو هەوڵ و مەرامێکی تێکدەرانە دەکەین بۆ تێکدانی برایەتی و پێکەوەژیان لە کەرکوک، دەشبێت بەزووترین کات تاوانبارانی شەهیدکردن و بریندارکردنی رۆڵەکانمان دەستگیربکرێن و رووبەڕووی دادگا بکرێنەوە”.
پارتى دیمو‌كراتى كوردستان له‌دواى رووداوه‌كانى 16ى ئۆكتۆبه‌رى 2017 كه‌ركوكى به‌جێهێشتووه، به‌ڵام به وته‌ى ئاسۆ مامه‌ند، ئه‌ندامى سه‌ركردایه‌تى یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان و به‌رپرسى مه‌ڵبه‌ندى كه‌ركوكى ئه‌و حزبه له، “ئێستادا بنكه‌یه‌كى پاراستنى پارتى له‌نێو ئه‌و بینایانه هه‌یه و كارى ئاسایی خۆیان ده‌كه‌ن، ئه‌وه‌ى پارتى ده‌یكات ته‌نیا بۆ تێكدانى دۆخى كه‌ركوكه”.
تۆم باراک: کۆنترۆڵکردنی چەک لە عێراق دەستپێکی قۆناغێکی نوێیە لە مێژووی وڵاتەکەدا
23كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
20كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
21كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
22كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
22كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
20كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
21كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
22كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









