
ره‌جه‌ب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆككۆمارى توركیا | فۆتۆ: Hindustan News Hub
SNN
پێگه‌ى میدڵ ئێس ئاى له‌نده‌نى ئاشكراى كرد، حكومه‌تى توركیا په‌یوه‌ست به وه‌ستانى هه‌نارده‌ى نه‌وتى هه‌رێم له دادگایه‌كى ئه‌مریكا سكاڵایه‌كى له‌سه‌ر حكومه‌تى عێراق تۆمار كردووه و داواى ئه‌وه ده‌كات به بڕى 956 ملیۆن دۆلار قه‌ره‌بوو بكرێته‌وه له‌لایه‌ن عێراقه‌وه.
رۆژى 25ى ئازارى ئه‌مساڵ، به‌پێى بڕیارێكى دادگاى ناوبژیوانى پاریس، هه‌نارده‌ى نه‌وتى هه‌رێم له‌ڕێگه‌ى به‌نده‌رى جه‌یهانى توركیه‌وه وه‌ستا، بڕیاره‌كه ئه‌نجامى سكاڵایه‌كى عێراق بوو كه تۆمه‌تى ئه‌وه‌ى خسته‌پاڵ توركیا به نایاسایی رێگه‌ده‌دات به هه‌نارده‌كردنى نه‌وتى عێراق. له ئه‌نجامدا دادگاى ناوبژیوانى پاریس قه‌ره‌بوونى ملیارێك و 400 ملیۆن دۆلارى به‌سه‌ر توركیاد سه‌پاند.
پێگه‌كه كه باره‌گاكه‌ى له له‌نده‌نى پایته‌ختى به‌ریتانیایه له نوێترین راپۆرتیدا كه ئه‌مڕۆ هه‌ینى بڵاویكردووه‌ته‌وه هاتووه، “به‌رپرسانى ئه‌نكه‌ره له كۆبوونه‌وه تایبه‌ته‌كانیاندا به‌ڵێنى ئه‌وه‌یان به خۆیانداوه كه تۆڵه له عێراق بكه‌نه‌وه و وايلێبكهن قه‌ره‌بوویان بكاته‌وه. رۆژى پێنجشه‌ممه‌ى ئه‌م هه‌فته‌یه‌ش یه‌كه‌مین هه‌نگاویان له‌و باره‌یه‌وه گرتووه‌ته‌به‌ر و هه‌ستاون به تۆماركردنى سكاڵایه‌ك له‌سه‌ر عێراق له دادگاى ناوچه‌ى كۆڵۆمبیا له واشنتى پایته‌ختى ئه‌مریكا”.
له‌باره‌ى ناوه‌ڕۆكى سكاڵاكه‌وه پێگه‌كه ئاشكراى كردووه، “سكاڵاكه به‌هۆى ئه‌و زیانهوهیه كه به‌ر توركیا كه‌وتووه له ئه‌نجامى وه‌ستانى هه‌نارده‌ى نه‌وتى هه‌رێم و تێیدا توركیا داواى ئه‌وه ده‌كات عێراق به بڕى 956 ملیۆن دۆلاری قه‌ره‌بووى بكاته‌وه”.
به وته‌ى پارێزه‌رى دۆسیه‌كه‌ى توركیا، “توركیا جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كاته‌وه، نه‌وه‌ك پاره‌ى قه‌ره‌بوو به عێراق نه‌دات، به‌ڵكو ده‌بێت عێراق پاره‌شى پێبدات، چونكه به هه‌ژمار كردنى رێژه‌ى ئه‌و سووده‌ى دادگاى ناوبژیوانى پاریس دايناوه له‌سه‌ر قه‌ره‌بووه‌كه، عێراق 2.6 ملیار دۆلار قەرەبوو و تورکیاش 3.5 ملیار دۆلار قه‌ره‌بووى به‌رده‌كه‌وێت، ئه‌مه‌ش واته ئه‌و پاره‌یه‌ى پێویسته عێراق بیداته‌وه به توركیا زیاتره له‌و قه‌ره‌بووه‌ى كه توركیا ده‌بێت بیداته عێراق”.
پێگه‌كه ئاشكراى كردووه، “له رۆژى 28ى ئاب، توركیا نامه‌یه‌كى فه‌رمى بۆ عێراق ناردووه و داواى 956 ملیۆن دۆلار قه‌ره‌بووى لێ كردووه له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته، به‌ڵام تاوه‌كو ئێستا هیچ وه‌ڵامێكى فه‌رمى له‌و باره‌یه‌وه وه‌رنه‌گرتووه‌ته‌وه”.
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاری‌کرا
12كاتژمێر لهمهوپێشنرخی گۆشتی سور گەیشتە 28 هەزار دینار، دەگاتە 30 هەزار دینار؟
تهمموز 21, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
9كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
9كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاری‌کرا
12كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
9كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
9كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









