
مووچە
SNN
ئەمڕۆ چوارشەممە شارەزایەکی یاسایی چۆنییەتی چارەسەرکردنی کێشەی مووچەخۆرانی هەرێمی ئاشکراکردووە، دەڵێت “گرنگە لە رووی مرۆییەوە سەیری دۆخەکە بکرێت، بە مەرجێک لەگەڵ یاسا و دەستور ناکۆک نەبێت”.
ئەمڕۆ چوارشەممە 13ی ئەیلول، عەلی جابر تەمیمی، شارەزای یاسایی لە لێدوانێکدا بۆ ماڵپەڕی مەعلومەی عێراقی رایگەیاندووە، مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم لەگەڵ بڕیارەکانی دادگای فیدراڵی سەبارەت بە هەناردەی نەوت و گاز لەلایەن هەرێمەوە پەیوەستە بە پشکی هەرێم و وردەکارییەکانی یاسای بودجە، دەبێت هەموو ئەو وردەکاریانە پابەندبن و لە رووی یاساییەوە کارپێکراون، سەبارەت بە چارەسەری مووچەی فەرمانبەران ئەو شارەزایە وتوویەتی “چارەسەری مووچەی فەرمانبەران لە رێگەی دانوستان و لێکتێگەیشتنەوە دەبێت لە نێوان حکومەتی بەغدا و هەولێردا”.
ئاماژەی بەوەکردووە، مووچە لایەنێکی مرۆییە، پێویستە چارەسەرێکی یاسایی بدۆزرێتەوە کە لەگەڵ بڕیارەکانی دادگای فیدراڵی و یاسای بودجەدا یەکبگرنەوە، چ بە دۆزینەوەی بڕیاری یەکلاکەرەوە یان قەرز یان پێشینە بێت، ئەم بابەتانەش پێویستە لەلایەن وەزارەتی دارایی و ئەنجوومەنی وەزیرانەوە بخرێنە ڕوو.
دەشڵێت “محەمەد شیاع سودانی سەرۆکوەزیرانی عێراق هەڵوێستێکی مرۆیی هەیە، بەرامبەر بە هاوڵاتیان لە ناوچە جیاوازەکانی عێراقدا، مووچەش لایەنێکی مرۆیی هەیە و دوورە لە دەقە کۆنکرێتییەکان”.
عهلی جابر روونیکردووەتەوە، یاسای بودجه ماددهی ڕون و ئاشكرای لهخۆگرتووه سهبارهت به ههناردهكردنی نهوت له ڕێگهی كۆمپانیای سۆمۆ و له ڕێگهی ههرێم و ئهو بانكهی داهاتی ههناردهی نهوتی تێدا دادهنرێت، گرێبهست و پشكنین لهلایهن وهزارهتی نهوت و دیوانی چاودێری داراییهوه دهكرێت، بهڵام كێشه ههیه لهگهڵ توركیا كه ڕێگری له ههناردهكردنی نهوت له ڕێگهی خاكهكهیهوه دهكات.
لەو کۆتاییدا ئەو شارەزای یاسایە دەڵێت “پێویستە حکومەتی هەرێم یاسای بودجە جێبەجێ بکات و پابەندی ناردنی 400 هەزار بەرمیل نەوت بێت لە رۆژێکدا، ئەمەش هۆکار دەبێت بۆ ئەوەی ناوەند نەرمی بنوێنێت”.
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێشعەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
20كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









