
كۆبوونهوهى سهرۆكى یهكێتى نیشتمانیی كوردستان لهگهڵ باڵیۆزی سوریا لە عێراق | فۆتۆ: SNN
SNN
بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە ماڵی مام لە بەغدا پێشوازیکرد لە سەتام جەدعان ئەلدندح، باڵیۆزی سوریا لە عێراق.
لەدیدارەکەدا گەشەپێدانی پەیوەندیی لە مێژینەی نێوان یەکێتی، هەرێمی کوردستان و سوریا جەختیلێکرایەوە، دۆخی گشتیی عیراق و ناوچەکە و بەردەوامیی هەوڵەکان بەئاڕاستەی چارەسەرکردنی کێشەکان و پاراستنی سەقامگیری گفتوگۆی لەبارەوەکرا.
لەبارەی پاراستنی سەقامگیریی ناوچەکە و هەنگاوەکانی رووبەڕووبوونەوەی تیرۆر، سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی رایگەیاند، “فراوانکردنی هەماهەنگییە سەربازی و هەواڵگرییەکان فاکتەرێکی گرنگی سەرکەوتنی هەوڵەکانە بۆ پاراستنی ئاسایش و ئارامی و رووبەڕووبوونەوەی پاشماوەکانی تیرۆریستان”.
سەبارەت بە دۆخی سوریا و دوایین گۆڕانکارییە سیاسییەکان سەرۆک بافڵ وتی: “چارەسەری ئاشتییانەی کێشەکان و گەڕانەوە بۆ گفتوگۆ و لێکتێگەیشتن تەنیا رێگەی چارەسەرکردنی کێشەکان و زاڵبوونە بەسەر ئاڵنگارییەکاندا، لەپێناو بەدیهێنانی ئەو ئامانجەشدا ئێمە هاوکار و پشتیوان دەبین”.
لە بەرامبەردا باڵیۆزی سوریا لە عێراق ئاماژەی بە رۆڵ و پێگەی سەرۆک مام جەلال کرد لە دانانی بناغەی پەیوەندیی مێژوویی نێوان سوریا و هەرێم و رایگەیاند: “هەوڵەکانی سەرۆک مام جەلال لەیادناکەین و بەڕێزەوە یادی دەکەینەوە. بێگومان دەبێت بە هەمان رێڕەوی سەرۆک مام جەلالدا هەنگاوبنێین و پەیوەندییەکانمان بەرفراوانتر و هەماهەنگییەکانمان زیاتر بکرێن”.
شەپۆلێکی بەهێزی بارانبارین بەڕێوەیە
24كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









