
ژینا ئهمینى، ئهو كچه كوردهى لهلایهن پۆلیسى ئیرشادى ئێرانهوه لێیدراو و گیانى لهدهستدا | فۆتۆ: تۆڕه كۆمهڵایهتیهكان
ئەمڕۆ ساڵێک تێپەڕدەبێت بەسەر گیانلەدەستدانی ژینا ئەمینی کە کجێکی کوردی شاری سەقزی رۆژھەڵاتی کوردستانە، ھێزە ئەمنییەکانیش بۆ رێگری لە رێورەسمی یادکردنەوەی رێگای چوون بۆ گۆڕستانی ئایچیان داخستوەو ھیزێکی ئەمنی زۆریش لە شارەکەدا بڵاوەی پێکراوە، هاووڵاتییانیش لە شارەکانی بانە و پیرانشار ناڕەزاییان دەربڕی.
بڕیاریشە ئەمڕۆش لەسەر داوای حزبەکانی رۆژھەڵاتی کوردستان، کاسبکاران و دوکانداران مانگرتنی گشتی رابگەیەنن و ئێرانیش رێگری دەکات لە هەر خۆپیشاندان و ناڕەزایەتییەک و ئەو کەسانە دەستگیر دەکات کە لە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان بانگەشەی خۆپیشاندان و ناڕەزایەتی بڵاودەکەنەوە.
ساڵێک لەمەوبەر و لە 16ی ئەیلول، ژینا ئەمینی تەمەن 22 ساڵ لە نەخۆشخانەیەکی تاران بەکاریگەری ئەشکەنجەدانی لەلایەن پۆلیسی رەوشتەوە گیانیلەدەستدا و لە گۆڕستانی ئایچیان لە شاری سەقز زێدی لەدایکبوونی خۆی بەخاکسپێرا، گیانلەدەستدانی ژینا ئەمینی بووە مایەی سەرھەڵدانی خۆپیشاندان و ناڕەزایی لە زۆربەی شارو شارۆچکەکانی رۆژھەڵات و ئێران
شەپۆلێکی بەهێزی بارانبارین بەڕێوەیە
تشرینی یهكهم 24, 2026
هەواڵی زیاتر
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









