“شاندى هه‌رێم داواى كردووه به‌غدا مانگانه 800 ملیار بۆ هه‌رێم بنێرێت”

دراوى 25 هه‌زار دینارى عێراق
SNN
سه‌رۆكى فراكسیۆنى یه‌كێتى له ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق رایده‌گه‌یه‌نێت، شاندى هه‌رێمى كوردستان كه سه‌ردانى به‌غدایان كرد داوایانكرد، به‌غدا قه‌باره‌ى ئه‌و پێشینه‌یه‌ى ده‌ینێرێت بۆ هه‌رێم زیادیبكات بۆ 800 ملیارى مانگانه.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه 16ى ئه‌یلول، هه‌رێم كه‌مال ئاغا، سه‌رۆكى فراكسیۆنى یه‌كێتى له ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق به كه‌ناڵى ته‌له‌فزیۆنى رووداوى راگه‌یاند، “شاندى هه‌رێم دوو جۆر پێشنیارى خستووه‌ته به‌رده‌م به‌غدا، پێشنیارى یه‌كه‌م درێژخایه‌نه و بریتیه له گۆڕانكاریكردن له یاساى بودجه و ئه‌و لێكدانه‌وه‌یه‌ى بۆ ده‌قى بڕگه‌كانى یاساكه كراوه به‌تایبه‌ت ئه‌وه‌ى په‌یوه‌ندى به بابه‌تى داهاته نا نهوتییهكانهوه هه‌یه”.
وتشى: “پێشنیارى دووه‌م كورتخایه‌نه و شاندى هه‌رێم داواى كردووه به‌غدا مانگانه 800 ملیار دینار پێشینه تاوه‌كو مانگى كانونى یه‌كه‌م، بۆ هه‌رێم بنێرێت كه ده‌كاته نزیكه‌ى 4 ترلیۆن و 500 ملیار دینار”.
له‌باره‌ى ئه‌وه‌ى ئایا لایه‌نه عه‌ره‌بییه‌كان ئه‌م بابه‌ته قبوڵ ده‌كه‌ن؟ چاره‌نووسى ئه‌م پێشنیارانه كه‌ى ده‌رده‌كه‌وێت؟ هه‌رێم كه‌مال ئاغا ئاشكراى كرد، “ئه‌و پاره‌یه‌ى به‌غدا ده‌ینێرێت بۆ هه‌رێم قه‌رزه، له كۆبوونه‌وه‌ى سبه‌ى ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیراندا بڕیارى لێوه‌ده‌درێت، لایه‌نه عه‌ره‌بیه‌كانیش بڕیاریانداوه كه له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا بخرێته‌ڕوو و بڕیارى له‌سه‌ر بدرێت”.
رۆژى پێنجشه‌ممه 14ى ئه‌یلول، شاندى باڵاى حكومه‌تى هه‌رێم به سه‌رۆكایه‌تى مه‌سرور بارزانى، سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان سه‌ردانى به‌غدایان كرد و زنجیره‌یه‌ك كۆبوونه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ به‌رپرسانى حكومى و حزبى ئه‌نجامدا، له‌نێویشیاندا محه‌مه‌د شیاع سودانى، سه‌رۆكوه‌زیرانى عێراق.
له‌پاش كۆبوونه‌وه‌كان له دره‌نگانێكى شه‌ودا مه‌سرور بارزانى، سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێم كۆنگره‌یه‌كى رۆژنامه‌وانى ئه‌نجامدا و وتى: “پێشنیارى كورتخایه‌ن و درێژخایه‌نیشمان بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى هه‌ولێر و به‌غدا خستووه‌ته‌ڕوو، ئینشائه‌ڵا مووچه‌خۆرانى هه‌رێم له‌كاتى خۆیدا مووچه‌كانیان وه‌رده‌گرن”.
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاری‌کرا
14كاتژمێر لهمهوپێشنرخی گۆشتی سور گەیشتە 28 هەزار دینار، دەگاتە 30 هەزار دینار؟
تهمموز 21, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
11كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
11كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاری‌کرا
14كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
11كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
11كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









