
به‌رهه‌مى هه‌نارى پارێزگاى هه‌ڵه‌بجه | فۆتۆ: SNN
SNN
ئه‌مساڵ پارێزگاى هه‌ڵه‌بجه 30 هه‌زار ته‌ن هه‌نار ده‌خاته بازاڕه‌كانى هه‌رێمى كوردستان و زیاتر له 2 هه‌زار ته‌نیش هه‌نار هه‌نارده‌ى ده‌ره‌وه‌ى وڵات ده‌كرێت، به‌ڕێوه‌به‌رى كشتو‌كاڵى هه‌ڵه‌بجه‌ش ده‌ڵێت: “ئه‌مساڵ باشترین جۆرى هه‌نار ده‌خه‌ینه بازاڕه‌وه”.
پارێزگاى هه‌ڵه‌بجه به‌وه ناسراوه كه خاوه‌نى باشترین به‌رهه‌مى هه‌ناره له سه‌رتاسه‌رى عێراقدا. له‌م پارێزگایه 9 هه‌زار دۆنم زه‌وى به هه‌نار داچێنراوه و ساڵانه نزیكه‌ى 30 هه‌زار ته‌ن هه‌نار كه زۆرینه‌ى له جۆرى ساڵه‌خانی-یه ده‌خاته بازاڕه‌وه. ماوه‌ى دوو ساڵیشه ده‌ستكراوه به هه‌نارده‌كردنى هه‌نارى ئه‌م پارێزگایه بۆ ده‌ره‌وه‌ى وڵات. ساڵى 2022 ساڵێكى باش نه‌بوو بۆ هه‌نارى هه‌ڵه‌بجه، چونكه رێژه‌ى خستنه‌بازاڕى هه‌نار ته‌نیا، “40٪ بوو”. له‌م گفتوگۆیه‌دا به‌ڕێوه‌به‌رى كشتو‌كاڵى هه‌ڵه‌بجه و به‌ڕێوه‌به‌رى كۆمپانیاى هه‌نارى سازان له‌گه‌ڵ ژوورى هه‌واڵى تۆڕى هه‌واڵى سلێمانى باسى به‌رهه‌مى هه‌نارى ئه‌مساڵى هه‌ڵه‌بجه ده‌كه‌ن.
به‌رهه‌مى ئه‌مساڵى هه‌نارى هه‌ڵه‌بجه زۆر باشه
ستار محه‌مه‌د، به‌ڕێوه‌به‌رى كشتو‌كاڵى هه‌ڵه‌بجه هه‌واڵى خۆشى له‌باره‌ى به‌رهه‌مى ئه‌مساڵى هه‌نارى پارێزگاكه لایه و له‌و باره‌یه‌وه وتى: “به خۆشحاڵییه‌وه رایده‌گه‌یه‌نین كه به‌رهه‌مى ئه‌مساڵى هه‌نارى هه‌ڵه‌بجه زۆر باشه. ساڵانه 30 هه‌زار ته‌ن هه‌نار ده‌خه‌ینه بازاڕه‌وه و ئه‌مساڵیش به‌هۆى باشى به‌رهه‌مه‌كه‌یه‌وه ئه‌و بڕه ده‌خرێته بازاڕه‌وه”.
وتیشى: “نابێت ئه‌وه‌شمان له‌بیر بچێت كه ئێمه ساڵانه ئه‌و 30 هه‌زار ته‌نه‌ى كه ده‌یخه‌ینه بازاڕه‌وه هه‌مووى هاوشێوه‌ى یه‌ك كواڵتى باش نییه، به‌ڵكو تێشیدایه كه كواڵتیه‌كه‌ى نزم تره، به‌ڵام ئه‌گه‌ر به‌شێوه‌یه‌كى گشتى باسى بكه‌ین به‌رهه‌مى ئه‌مساڵ به‌هۆى باشى كه‌شوهه‌وا و نه‌بوونى شه‌پۆلى به‌رزى سه‌رما و گه‌رما زۆر باشه”.
ساڵى پار ساڵێكى باش نه‌بوو بۆ به‌رهه‌مى هه‌نار، چونكه رێژه‌ى خستنه‌بازاڕ ته‌نیا 40٪ بوو
له وه‌ڵامى ئه‌و پرسیاره‌ى ئایا ساڵى پار به‌رهه‌مى هه‌نار چۆن بوو؟ به‌ڕێوه‌به‌رى كشتو‌كاڵى هه‌ڵه‌بجه ئاشكراى كرد، “ساڵى پار ساڵێكى باش نه‌بوو بۆ به‌رهه‌مى هه‌نار، چونكه رێژه‌ى خستنه‌بازاڕ ته‌نیا 40٪ بوو، واته 10 بۆ 12 هه‌زار ته‌نمان خسته‌بازاڕ، ئه‌مه‌ش به‌هۆى ئه‌و شه‌پۆله سه‌رمایه‌ى كه رووى له هه‌ڵه‌بجه كرد له كۆتایی وه‌رزى سه‌رمادا و بووه هۆكارى له‌ناوبردنى گوڵى هه‌ناره‌كان”.
گۆڕانكارى كه‌شوهه‌وا ئاڵنگارییه بۆ سه‌ر به‌رهه‌مه كشتوكاڵییه‌كان و هه‌ڵه‌بجه‌ش به‌ده‌ر نییه له كاریگه‌ربوون به‌م گۆڕانكارییانه، له‌باره‌ى ئه‌م بابه‌ته‌وه له وه‌ڵامى ژوورى هه‌واڵى SNN ستار محه‌مه‌د وتى: “به‌داخه‌وه ساڵى پار و پێرار كاريگه‌ریی گۆڕانكاییه‌كانى كه‌شوهه‌وا له‌سه‌ر باخه هه‌ناره‌كان زۆر ده‌ركه‌وت، باخمان هه‌بووه هیچ به‌رهه‌مێكى نه‌بووه، باخ هه‌بووه خاوه‌نه‌كه‌ى بڕیویه‌تیه‌وه و نه‌مامى نوێى داناوه، چونكه هه‌موو چڵه هه‌ناره‌كان سووتاون، باخ هه‌بووه به‌رهه‌مى ته‌واو كه‌ميكردووه، هه‌موو ئه‌مه‌ش په‌یوه‌ندى به گۆڕانكارييه‌كانى كه‌شوهه‌واوه‌یه، بۆ نمونه ساڵى 2021 شه‌پۆلى گه‌رماى به‌هێز له باخه‌كانیدا، ساڵى 2022-ش شه‌پۆلى سه‌رماى به‌هێز، هه‌ردوو باره‌كه به‌رهه‌مى هه‌نارى به‌ته‌واوه‌تى كه‌مكرده‌وه. وه‌ك پێشتریش ئاماژه‌م پێكرد به‌رهه‌مى هه‌نارى ساڵى پار ته‌نیا 12 هه‌زار ته‌ن بوو”.
له كۆتایی مانگى تشرینى دووه‌مدا، 9مین فێستیڤاڵى هه‌نارى هه‌ڵه‌بجه به‌ڕێوه‌ده‌چێت
فێستیڤاڵى هه‌نارى هه‌ڵه‌بجه ساڵانه ده‌یان هه‌زار گه‌شتیار ده‌باته پارێزگاكه، بۆیه پرسیار كردن له‌وه‌ى، ئایا ئه‌مساڵ فێستیڤاڵه‌كه ده‌كرێت؟ به‌شێكى تر‌ى گفتوگۆكه‌بوو و له‌و باره‌یه‌وه ستار محه‌مه‌د وتى: “له ئێستاوه ئاماده‌كارییه‌كانمان ده‌ستپێكردووه و ئه‌گه‌ر به‌شێوه‌یه‌كى ئاسایی ئاماده‌كارییه‌كان بچنه پێشه‌وه له كۆتایی مانگى تشرینى دووه‌مدا، 9مین فێستیڤاڵى هه‌نارى هه‌ڵه‌بجه به‌ڕێوه‌ده‌چێت”.
بۆچى له‌كاتێكدا به‌رهه‌مى هه‌نارى هه‌ڵه‌بجه پێداویستى ناوخۆیی پڕناكاته‌وه هه‌نارده‌ى ده‌ره‌وه ده‌كرێت؟
یه‌كێك له‌و پرسیارانه‌ى كه لاى هاووڵاتیيان جێگه‌ى سه‌رنجه ئه‌وه‌یه، بۆچى له‌كاتێكدا به‌رهه‌مى هه‌نارى هه‌ڵه‌بجه پێداویستى ناوخۆیی پڕناكاته‌وه هه‌نارده‌ى ده‌ره‌وه ده‌كرێت؟ بۆیه بووه یه‌كێكى تر له‌و پرسیارانه‌ى كه ئاراسته‌ى به‌ڕێوه‌به‌رى كشتو‌كاڵى هه‌ڵه‌بجه‌مان كرد و له وه‌ڵامدا وتى: “ئه‌وه‌ى ساڵى پار روویدا كه هه‌نارى هه‌ڵه‌بجه پێداویستى ناوخۆیی پڕ نه‌كرده‌وه بابه‌تێكى شاز بوو، چونكه پار به‌رهه‌م زۆر كه‌م بوو، به‌ڵام ئه‌مساڵ به‌و شێوه‌یه نابێت. بۆ بابه‌تى هه‌نارده‌كه‌ش په‌یوه‌ندى به‌وه‌وه هه‌یه، گرنگه چینێكى دیاریكراوى كۆمه‌ڵگه سوود مه‌ندبێت و به‌رهه‌مه‌كه‌ى پاره‌ى باش بكات، چونكه زۆركات جوتیاران كێشه‌ى ئه‌وه‌یان هه‌یه به‌رهه‌مه‌كه‌یان له ناوخۆدا نرخه‌كه‌ى كه‌مه، به‌ڵام له ده‌ره‌وه‌ى وڵات نرخه‌كه‌ى به‌رزه، بۆیه په‌نا ده‌به‌نه‌به‌ر هه‌نارده‌كردنى”.
هه‌نارده‌كردنى به‌رهه‌مى هه‌نارى هه‌ڵه‌بجه بۆ ده‌ره‌وه‌ى وڵات به‌شێكى تر‌ى گفتوگۆكه بوو، له‌و باره‌یه‌وه فه‌ره‌یدون نامدار، به‌ڕێوه‌به‌رى كۆمپانیاى هه‌نارى سازان كه سه‌ره‌كیترین كۆمپانیاى هه‌نارده‌كه‌رى هه‌نارى هه‌ڵه‌بجه‌یه بۆ ده‌ره‌وه‌ى وڵات وه‌ڵامى پرسیاره‌كانى ژوورى هه‌واڵى تۆڕى هه‌واڵى سلێمانى دایه‌وه و وتى: “ئه‌مساڵ گرێبه‌ستمان له‌گه‌ڵ كۆمپانیاى كاسكۆى فه‌ڕه‌نسى كردووه بۆ ئه‌وه‌ى هه‌نگاوى یه‌كه‌م 500 ته‌ن هه‌نار هه‌نارده‌ى فه‌ڕه‌نسا بكه‌ین و له هه‌نگاوى دووه‌میشدا هه‌زار ته‌ن هه‌نارده بكه‌ین. جگه له فه‌ڕه‌نسا گرێبه‌ستمان له‌گه‌ڵ وڵاتى به‌ریتانیاش واژووكردووه كه ئه‌مساڵ 500 ته‌ن هه‌ناریان بۆ هه‌نارده بكه‌ین”.
له‌باره‌ى نرخى ئه‌و هه‌ناره‌ى كه هه‌نارده‌ى ده‌كه‌ن؟ فه‌ره‌یدوون نامدار وتى: “نرخى یه‌ك ته‌ن هه‌نار 2 هه‌زار و 300 دۆلاره، واته یه‌ك كیلۆ هه‌نار له وڵاتى فه‌ڕه‌نسا ده‌فرۆشین به 3 هه‌زار دینارى عێراق”.
به وته‌ى فه‌ره‌یدون نامدار، “له‌گه‌ڵ دوو وڵاتى عه‌ره‌بیش له گفتوگۆدان بۆ ئه‌وه‌ى به‌رهه‌مى هه‌نارى هه‌ڵه‌بجه ره‌وانه‌ى وڵاتى عه‌ره‌بیش بكه‌ن هاوشێوه‌ى ئه‌وه‌ى ساڵى پار كردیان، به‌ڵام به‌هۆى كه‌مى نرخه‌وه تاوه‌كو ئێستا له‌گه‌ڵیان نه‌گه‌یشتوونه‌ته رێككه‌وتن”.
له وه‌ڵامى ئه‌و پرسیاره‌ى كه ساڵى پار چه‌ند ته‌ن هه‌نارتان بۆ چ وڵاتێك هه‌نارده كردووه؟ به‌ڕێوه‌به‌رى كۆمپانیاى هه‌نارى سازان ئاشكراى كرد، “ساڵى پار هه‌زار ته‌ن هه‌نارمان هه‌نارده‌ى ئیمارات، قه‌ته‌ر، سعودیه و عه‌ممان كردووه”.
له وه‌ڵامى ئه‌و پرسیاره‌ى كۆمپانیاكه‌یان چ پلانێكى هه‌یه بۆ گه‌شه‌پێدانى به‌رهه‌مى هه‌نار؟ فه‌ره‌یدون نامدار ئاشكراى كرد، “له ساڵى پاره‌وه به هاوكارى نووسینگه‌ى قوباد تاڵه‌بانى، جێگرى سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێم ده‌ستمان به پرۆژه‌یه‌ك كردووه بۆ دروستكردنى باخى هه‌نار بۆ ئه‌و جوتیارانه‌ى كه زه‌وى و ئاویان هه‌یه. ساڵى پار هه‌نگاوى یه‌كه‌مى پرۆژه‌كه‌مان ده‌ستپێكرد كه دروستكردنى 200 باخ بوو له هه‌ڵه‌بجه، شارباژێڕ، ڕانیه و چوارقوڕنه. ماوه‌ى ساڵێك و شه‌ش مانگ و 7 رۆژ له‌ڕێگه‌ى تیمى ئه‌ندازیاریی كشتوكاڵییه‌وه سه‌رپه‌رشتیمان كردن و ئێستا راده‌ستى خاوه‌نه‌كانیانمان كردوونه‌ته‌وه”.
له وه‌ڵامى ئه‌و پرسیاره‌ى مه‌رجى ئێوه چییه بۆ دروستكردنى ئه‌و باخانه؟ فه‌ره‌یدون نامدار وتى: “تاكه مه‌رج ئه‌وه‌یه كه جوتیاره‌كه زه‌وى و ئاوى هه‌بێت، كه باخه‌كه‌شى گه‌یشته به‌رهه‌م بیفرۆشێته‌وه به ئێمه. خۆشبه‌ختانه دواى چاودێریكردنى بۆ ماوه‌ى زیاتر له ساڵێك، ئێستا به‌شێكه له باخه‌كان گه‌یشتوونه‌ته به‌رهه‌م و باخ هه‌یه ئه‌مساڵ به‌رهه‌مه‌كه‌ى ده‌فرۆشێته‌وه به ئێمه”.
كۆتا به‌شى گفتوگۆكه تایبه‌ت بوو به هۆكارى به‌تام و چێژى هه‌نارى هه‌ڵه‌بجه، له‌و باره‌یه‌وه به‌ڕێوه‌به‌رى كشتو‌كاڵى هه‌ڵه‌بجه وتى: “هه‌نار جیاوازى له‌گه‌ڵ میوه‌كانى تر ئه‌وه‌یه، ئاوى زۆر پێویسته، به‌خێوكردنیشى ئه‌زموونى باشى پێویسته كه هه‌ردووكى له هه‌ڵه‌بجه هه‌یه. ئه‌مه سه‌ره‌ڕاى، گونجاوى كه‌شوهه‌وا كه هه‌ڵه‌بجه باشترین كه‌شوهه‌واى هه‌یه بۆ هه‌نار”.
هەواڵی زیاتر
-
ترەمپ هۆشداری دەداتە ئێران: کوژرانی یەک سەربازی ئەمریکی کۆتایی بە ئاگربەست دەهێنێت
41 خولهك لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
21كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
22كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
23كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
ترەمپ هۆشداری دەداتە ئێران: کوژرانی یەک سەربازی ئەمریکی کۆتایی بە ئاگربەست دەهێنێت
41 خولهك لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
21كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
22كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021








