كاتى ده‌ستپێكردنى ده‌وامى خوێندكارانى ده‌چووى پۆلى 12 له زانكۆ و په‌یمانگاكان ئاشكرا بوو

زانكۆى سلێمانى له شارى سلێمانى له باشوورى كوردستان | فۆتۆ: SNN
SNN
وته‌بێژى وه‌زاره‌تى خوێندنى باڵا و توێژینه‌وه‌ى زانستى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان ئاشكرایده‌كات، خوێندكارانى ده‌رچووى پۆلى 12 له ئه‌مڕۆوه ده‌توانن ده‌ستبه مامه‌ڵه‌كانیان بكه‌ن بۆ ده‌ستكردن به ده‌وام له‌و به‌شانه‌ى كه وه‌رگیراون، ده‌شڵێت: “هه‌زار و 200 خوێندكار ناویان نه‌گه‌ڕاوه‌ته‌وه”.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 25ى ئه‌یلول، عه‌باس ئه‌كره‌م، وته‌بێژى وه‌زاره‌تى خوێندنى باڵا و توێژینه‌وه‌ى زانسى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له نوێترین لێدوانى میدیایدا به كه‌ناڵى ته‌له‌فزیۆنى رووداوى راگه‌یاند، “ئه‌مساڵ نزیكه‌ى 43 هه‌زار خوێندكارى ده‌رچوونى پۆلى 12 ناویان گه‌ڕاوه‌ته‌وه و وه‌رگیراون له كۆلێژه جیاوازه‌كانى زانكۆكانى هه‌رێمى كوردستان”.
له‌وه‌ڵامى ئه‌و پرسیاره‌ى ئایا چه‌ند خوێندكار ناویان نه‌گه‌ڕاوه‌ته‌وه؟ عه‌باس ئه‌كره‌م وتى: “هه‌زار و 200 خوێندكار ناویان نه‌گه‌ڕاوه‌ته‌وه، به‌ڵام ئه‌مه واتاى ئه‌وه نییه كه هه‌لى وه‌رگرتنیا له زانكۆ و په‌یمانگاكان ته‌واو بووه، به‌ڵكو ده‌رگاى سكاڵا كراوه‌یه و كورسى چۆڵیش ماوه، له‌به‌ر ئه‌وه ده‌توانن سكاڵا بكه‌ن و به‌پێى كۆنمره‌كه‌یان وه‌رده‌گیرێن”.
به وته‌ى وته‌بێژى وه‌زاره‌تى خوێندنى باڵاى و توێژینه‌وه‌ى زانستى، “له ئه‌مڕۆوه خوێندكارانى ده‌رچوونى پۆلى 12 ده‌توانن ده‌ستبه مامه‌ڵه‌كانیان بكه‌ن له‌و زانكۆ و په‌یمانگایانه‌ى كه لێى وه‌رگیراون، بۆ ئه‌وه‌ى به زووترین كات ده‌ستبه ده‌وام بكه‌ن”.
عه‌باس ئه‌كره‌م ئه‌وه‌شى ئاشكرا كرد، “7 هه‌زار كورسى ته‌رخانكراون بۆ خوێندكارانى ناوچه دابڕێنراوه‌كان، به‌هه‌مان مه‌رج و تایبه‌تمه‌ندى خوێندكارانى هه‌رێم له زانكۆكان وه‌رده‌گیرێن”.
حکومەتی “سوپاس”؛ ئایا بە هەزار سوپاس لیترێک بەنزین دەکڕدرێت؟
تهمموز 21, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
13كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
13كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاری‌کرا
15كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
13كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
13كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









