“ئامادەکارییەکانی بەڕێوەچونی هەڵبژاردنەکانی هەرێممان تەواوکردوە”

کارمەندی کۆمسیۆن
SNN
کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق ڕایگهیاند، سەرجەم ئامادەکارییەکانیان تەواوکردوە بۆ ئەنجامدانی پڕۆسەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان لەسەرەتای ساڵی داهاتودا.
عیماد جەمیل وتەبێژی کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق لەچاوپێکەوتنێکی ڕۆژنامەوانییدا ڕایگەیاند، “کۆمسیۆنی باڵا لەڕێگهی دیاریکردنی خشتەی پڕۆسەی ئەنجامدانی هەڵبژاردن لەهەرێمی کوردستان ئامادەکارییەکانی پڕۆسەکەی تەواوکردوە، جگە لەوەش ڕاگەیاندنێکی لەسەر ئەم خشتەیە دەبێت”.
هەروەک وتویەتی، “بابەتی سەرەکیی کارکردنیان بریتیی بوە نوێکردنەوەی تۆماری دەنگدەران لەپارێزگاکانی هەرێم کە ڕێژەی نوێکردنەوەش زیادیکردوە، بەشێوەیەک پارێزگای هەولێر لەڕوی تەواوکردنەوە پلەی یەکەمو سلێمانی بەپلەی دوەمو دهۆک بەپلەی سێیەم بوە”.
دهشڵێت، “لەنێوان کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان و حکومەتی هەرێم ڕێککەوتن کراوە بۆ ئەوەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان لەوادەی دیاریکراودا ئەنجامبدرێت کە 25ی شوباتی 2024یە”.
هێرشی موشەکی کرایە سەر ڕیازی پایتەختی سعودییە
تشرینی یهكهم 24, 2026ترەمپ: ئێران هۆکاری بەرزبوونەوەی نرخی نەوتە
تشرینی یهكهم 23, 2026
هەواڵی زیاتر
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









