“هەناردەکردنی نەوتی هەرێم بەمزووانە دەستپێناکاتەوە”

SNN
سەرچاوەیەک لە حکومەتی عێراق رایگەیاندووە، “دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستان بۆ تورکیا نادیارە و هێشتا کۆمەڵێک پرسی دۆسییەکە بە ئاڵۆزی ماوەتەوە.”
پێگەی ئارگۆس بە پشت بەستن بە سەرچاوەیەکی باڵای حکومەتی عێراق ئاشکرایکردووە، دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستان لە رێگەی بەندەری جەیهانەوە نادیارە و پرسەکە بە ئاڵۆزی ماوەتەوە، چونکە دۆسیەی قەرەبووکردنەوەی دارایی لە نێوان هەردوو وڵاتدا بەمزووانە ئەنجام نادرێت، وتوویەتی “تورکیا پارەی بە قەرز داوە بە هەرێم و لە ئێستادا داوای دەکاتەوە”.
ئەو سەرچاوەیە باسی لەوەکردووە، پرسی راگرتنی نەوت پەیوەندیی بە هۆکاری لۆجستییەوە نییە، بەڵکو پەیوەستە بە پابەندبوونی داراییەوە، گفتوگۆکانیش لە بارەی چۆنییەتی و کاتی دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوت لە رێگەی هێڵی بۆرییەوە لە کۆتایی مانگی حوزەیرانی رابردووەوە لەنێوان تورکیا و عێراق بەردەوامە.
سەبارەت بە کێشە سەرەکییەکە ئەو سەرچاوەی عێراق ئەوەشی خستووەتە ڕوو، کێشەکە زیاتر خۆی لە قەرەبووی داراییدا دەبینێتەوە، وتوویەتی “لەسەر بنەمای بڕیارەکەی دادگای ناوبژیوان تورکیا دەبێت قەرەبووی عێراق بکاتەوە، بەڵام تورکیا ناتوانێت ئەو قەرەبووە بداتەوە بە عێراق، ئەمەش دۆخەکەی ئاڵۆزتر کردووە”.
هەناردەی نەوتی ههرێمی کوردستان بۆ بەندەری جەیهانی تورکیا لە 25ی ئازاری 2023 راگیراوه، ئەویش دوای بڕیارێکی ژووری بازرگانی نێودەوڵەتی لە فەڕەنسا، بۆ پشتیوانی لە بەغدا، کە سکاڵایەکی یاسایی لەسەر ئەنقەرە تۆمارکردبوو، بڕیارەکەی دادگاش بووە هۆی راگرتنی نزیکەی 400 هەزار بەرمیل نەوتی خاو لە ڕۆژێکدا.
تۆم باراک: کۆنترۆڵکردنی چەک لە عێراق دەستپێکی قۆناغێکی نوێیە لە مێژووی وڵاتەکەدا
23كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
20كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
21كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
22كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
22كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
20كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
21كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
22كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









