
دیمه‌نێك له كۆنگره‌ى پێنجه‌مى یه‌كێتیى نیشتمانیى كوردستان | فۆتۆ: Azhe Omar
SNN
كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر په‌یڕه‌وى ناوخۆى یه‌كێتى به كۆى ده‌نگى ئه‌ندامانى كۆنگره‌ى پێنجى ئه‌و حزبه په‌سه‌ندكرا.
دیدار غازى، په‌یامنێرى SNN له هۆڵى كۆنگره‌ى پێنجى یه‌كێتیى نیشتمانیی كوردستان رایگه‌یاند، “كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر په‌یڕه‌وى ناوخۆى یه‌كێتى به كۆى ده‌نگى ئه‌ندامانى كۆنگره په‌سه‌ند كرا. ره‌شنووسى په‌یڕه‌وه‌كه چه‌ند گۆڕانكارییه‌كى تێدا كراوه له‌لایه‌ن لیژنه‌كانه‌وه، پاش چاككردنى ئه‌و گۆڕانكاریيانه په‌یڕه‌وه‌كه هاوبه‌شى پێده‌كرێت له‌گه‌ڵ ته‌واوى كادیرانى یه‌كێتى”.
به‌پێى ره‌شنووسى په‌یڕه‌وه‌كه ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی له 61 ئه‌ندام پێكدێت به‌سه‌رۆكی یه‌كێتیه‌وه، به‌ده‌نگدانی راسته‌وخۆی ئازاد و نهێنی هه‌ڵده‌بژێردرێن. هاوكات یه‌كێك له ئه‌رك و ده‌سه‌ڵاته‌كانی ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تی بریتیه له به‌رپرس بوون له به‌دواداچوونی بڕیار و راسپارده‌كانی كۆنگره و داڕشتنی سیاسه‌تی گشتی یه‌كێتی له‌سه‌ر ئاستی ناوخۆیی و ده‌ره‌كی.
بەپێی ره‌شنووسى په‌یڕه‌وى په‌سه‌ندكراوى یەکێتی، سه‌رۆكی یه‌كێتی سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی گشتی ئه‌و حزبه ده‌بێت، هه‌روه‌ها راگری یه‌كده‌نگی یه‌كڕیزی یه‌كێتیه و كارده‌كات بۆ پاراستن و جێبه‌جێكردنی په‌یڕه‌وی ناوخۆ و یه‌كڕیزی و یه‌كگوتاری و یه‌كهه‌ڵوێستی سه‌رجه‌م ئۆرگانه‌كان.
دوێنێ چوارشه‌ممه 27ى ئه‌یلول، به به‌شدارى 600 ئه‌ندام له ناوه‌وه و ده‌ره‌وه‌ى وڵات كاره‌كانى كۆنگره‌ى پێنجه‌مى یه‌كێتى نیشتمانى كوردستان ده‌ستیان پێكرد. له رۆژى یه‌كه‌مى كۆنگره‌كه‌دا جگه له جیاكردنه‌وه‌ى لیژنه‌ى سه‌رپه‌رشتیارى كۆنگره و لیژنه تایبه‌تمه‌نده‌كانى كۆنگره كه پێكهاتوون له شه‌ش لیژنه، بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانى، سه‌رۆكى یه‌كێتیى نیشمانیی كوردستان به كۆى ده‌نگى ئه‌ندامانى كۆنگره به سه‌رۆكى ئه‌و حزبه هه‌ڵبژێردرایه‌وه.
یه‌كێتى نیشتمانى كوردستان لە 22ی ئایاری ساڵی 1975 لە سووریا لە گەڕەکی ئەبوو روومانەی دیمەشق دامه‌زرا، له ته‌مه‌نیدا چوار كۆنگره‌ى ئه‌نجامداوه. كه یه‌كه‌میان له 28ى كانونى یه‌كه‌مى 1992 له سلێمانى و هه‌ولێر به‌ڕێوه‌چوو. كۆنگره‌ى دووه‌م له 31ى كانونى دووه‌مى 2001 له سلێمانى به‌ڕێوه‌چوو. كۆنگره‌ى سێیه‌م له 1ى ئایارى 2010 له سلێمانى و كۆنگره‌ى چواره‌میش له 21ى كانونى یه‌كه‌مى 2019 له سلێمانى به‌ڕێوه‌چوو. به درێژایی ته‌مه‌نى یه‌كێتى سه‌رۆك جه‌لال تاڵه‌بانى سكرتێرشى گشتى حزبه‌كه بووه تاوه‌كو كۆچى دوایی له 3ى تشرینى یه‌كه‌مى 2017. دواتر بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانى، كوڕى گه‌وره‌ى سكرتێرى كۆچكردووى ئه‌و حزبه پۆستى سه‌رۆكایه‌تى یه‌كێتى وه‌رگرت.
لە چوارچێوەی ئامادەکارییەکانیش بۆ بەستنی کۆنگرە، رۆژی پێنجشەممەی هه‌فته‌ى رابردوو، کۆنفڕانسی مەکتەب و مەڵبەند و ئۆرگانەکانی یەکێتیی بەڕێوەچوو، کە تیایدا ھەموو مەکتەب و مەڵبەندەکان 260 کەسیان وەک نوێنەری خۆیان بۆ کۆنگرە ھەڵبژارد، کە 175 ئەندامی مەڵبەندەکان و 85 ئەندام لە مەکتەبەکان بوون.
حکومەتی “سوپاس”؛ ئایا بە هەزار سوپاس لیترێک بەنزین دەکڕدرێت؟
تهمموز 21, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
8كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
8كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاری‌کرا
10كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
8كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
8كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









